
بەمەبەستی پرۆتستۆ كردنی 40 ساڵ دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندان لە وەڵاتی سوییس گردبوونەوەیەكی جەماوەری بەرێوەچوو.
رۆژی شەممە 9ی فێوریەی 2019 لە شاری بیرنی وەڵاتی سوییس گردبوونەوەیەكی جەماوەری پێكهاتوو لە تێكڕای پێكهاتەكانی ئێران، بەرێوەچوو. ئەم گردبوونەوە بە مەبەستی نارەزایەتی بە 40 ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندان لە ئێران ئەنجام درا كە ئەندامانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەو وەڵاتە بەشداریان تێدا كرد.
ئەم گردبوونەوە جەماوەریە لەلایەن كۆمیتەی هەنگاو بۆ نارەزایەتی بە چل ساڵ ترۆر، ئێعدام و شكەنجە لە كۆماری ئیسلامی، بانگەوازی بۆ كرابوو كە ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكانی سیاسیی و ئێرانیانی نیشتەجێ لە سوییس تیایدا بەشدار بوون.
بەشدارانی گردبوونەوەكە بە دانی دروشمی جۆراوجۆر مێژووی نگریسی دەسەڵاتی ئاخوندانیان لە 4 دەیەی رابردوو مەحكوم كرد و داوایان لە كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی كرد كە بەردەوام بن لە فشارەكانیان بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ئێران و تا روخانی تێكرایی ئەو دەسەڵاتە لەگەڵ خەڵكی ئێران بمێننەوە
ڕێکهوت: 2019-02-12 20:05:27
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





