له‌سه‌رهێل 248
شه‌ممه‌ 29 خه‌رمانان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕێزگرتن لە تێكۆشەرانی ئازادی



لە ڕیزی جوڵانەوەی مافخوازنەی گەلی كوردو لە ناوكۆمەڵگای كوردستاندا بە تایبەت و لە كۆمەڵگەی مرۆفایەتیدابە گشتی كەسانی تێكۆشەر لە بوارەكانی، خەباتكارو تێككۆشەری ڕێگەی ئازادی، زاناو بلیمەت و نووسەرو شارەزا لە مەیدانە جیاجیاكانی دیكە، لەئێستاو لە ڕابردوودا بوونیان هەیە. گومان نیە تێكۆشەر بوون و دەركەوتنی لێهاتوویی هەر مرۆفێك، لە هەركام لەو بوارانەی لە سەرەتادا باسم كردن، وەك میراتیی موڵك ومال نیە تا لە كەس و كارو پشتاوپشت بمێنێتەوە، ئەگەرچی لە هێندێك بۆنەدا دەكرێ‌ كەڵك لە ئەزموون وتێكۆشانی باوباپیر وەرگیرێن، بەڵام ئەگەر كەسێك لە ناخی خۆیدا ئەوەی لە باردا نەبێ‌ كە بتوانێ‌ ئەسپی خۆی لە مەیدانێكی تایبەتدا تاوبدا، بێگومان پشت و ژنتیك و باگراوەندی خانەوادەیی ناتوانێ‌ بە تەنیا كاریگەریی هەبێ‌.

تێكۆشەر بوون لە هەر كام لە مەیدانەكانی عیلم و زانست و ژیان و خەباتدا، دیاردەێكی تایبەت بە هەر تاكێكە كە پێوەندی بە پشت و باوك و باپیرو خانەوادەوە نیە. ناكرێ‌ كاركردو هەڵس وكەوتی مرۆفەكان وەك هێندێك نەخۆشی ژنتیكی،پێناسە بكەین و پێوەند بدەین بە خانەوادەو باوك وباپیرانەوە. لە ریزی جوڵانەوە حەقخوازانەی خەڵكی كوردستان سەركردەو كەسانی تێكۆشەری گەورە دەركەوتوون و بوونیان هەیە كەدەبێ‌ وەك سەرمایێكی موعنەوی وریشەیی كەڵك لە ناو پێگەی كۆمەڵایەتی، ئەزموون ونووسین و بابەت و بەرهەمەكانیان وەرگرین.بێگومان بێ‌ ڕێزی كردن و بەكەم زانینی رەنج و ماندو بوونی ئەو تێكۆشەرانەی كە گیان و ماڵ و خۆشی ژیانیان پێشكەش بە شۆڕشی مافخوازانەی گەلی كورد و شۆرشی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندی كردوە بێ‌ ڕێزی كردنە بەشۆڕش و بە ڕێبازی شەهیدان. كەسانی ئەوتۆ لە ریزی جوڵانەوی ئازادیخوازیدا هەن كە دەیان جار چوونە لێواری مەرگ و تاڵترین و سەخت ترین رۆژیان تێپەڕاندوە كە تەنانەت گێڕانەوەی بیرەوەریەكانی ئەو ڕۆژە سەخت و پڕلەكارەساتانە بە جۆرێكن كەباوەڕكردنیان بۆ هەموو كەس ئاسان نابێ‌. كەسانی ئەوتۆ كە بەشێكی زۆری لەشیان جێگەی زامی قوڵی گولەو بۆمبی دوژمنەو تا ئێستاش دوژمن لە ناویان و دەنگیان سڵ دەكات و ترسی لێ‌ دەنیشێ‌.ئەوان رێبەرو ڕێ‌ نیشاندەرو پێشڕەوی شۆڕش و جوڵانەوەی كوردستانن. ئەو كەسایەتیە تایبەتیانە ئەگەرچی ژمارەیان بە داخەوە كەمن بەڵام لە گەڵ ئەوەی كەمیشن نەمانتوانیوە قەدریان بزانین و رەَنج و ماندووبوونیان بەرزڕاگرین.

 لە ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران نمونەی ئەو مرۆفە تێكۆشەرو قەدر گرانانەی كە بە تێكۆشانی بێ‌ ووچانیان لایەك لە شۆڕشی ڕەوایان ڕاگرتوەو بوونە پایەو بناخەێكی ریشەدار بۆ سازمانی خەبات و جولانەوەی حەقخوازانەی كوردستان و ئێران. ئەوانە بوونە هۆی مانەوەو بەردەوام بوونی ڕێبازی بەرزو پیرۆزی سازمانی خەبات. ئەوانە شەهیدانی زیندووی كوردستان و سازمانی خەباتن، هۆی نوێ‌ بوونەوەو پێشكەوتن و گەشە سەندنی سازمانی خەبات، پێك هێنەری ئاڵوگۆڕی ریشەیی و دروست لە پێكهاتەو بەرنامەی سازمانی خەبات لەهەموو بوارەكانی كاری سیاسی و تەشكیلاتین. ئەوكەسانەی تەنیا تۆزێكیش غەمی رێبازی شەهیدانیان هەیەو باوەڕیان بەوە هەیە كە شۆرش ڕەوایە، بێ‌ ئەملاوئەولاو بەبێ‌ هیچ بیانۆێك دڵسۆزی و لێبڕاویی و تێكۆشانی ئەو كەسە دەگمەنانە بەرزبنرخێنن و ئاگایان لێ‌ یان بێ‌ و نەیان ڕەنجێنن. لە كۆتاییدا دەڵێم ئەگەر باوەڕمان بە ڕەوایی شۆڕش و خەبات لە پێناو ئازادیی هەیە بێگومان دەبێ‌ گرینگی كەسایەتیە تێكۆشەرەكانی ڕێبازی كوردایەتی و رێبازی سازمانی خەبات بە باشی بزانین دەنا ئەگەر وانەكەین بێگومان پشتمان لە شۆڕش و ڕێبازی شەهیدانی و ڕەنجی تێكۆشەران و قوربانی و فیداكاری دەیان ساڵەی گەلی كورد كردوە.
ڕێکه‌وت: 2019-02-26 18:17:24
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ )





لە هەر کاتژمێرێکدا لە ئێران ٢١ تەڵاق تۆمار دەکرێت!!

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-15

كوژرانی چەندین میلیشیای سەر بە ڕژیم لە سوریە

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-14

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی ئێران

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-14

دیمانه

سیاسی