له‌سه‌رهێل 79
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە 116مین ساڵرۆژی لەدایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی

 هەیئەتێكی رێكخستنی دەرەوە و كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و ئەندامانی رێكخراوی ئافرەتان، لە سمینارێك دا بەشداریان كرد كە لەلایەن لیژنە و رێكخراوەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نۆروێژ بەبۆنەی یادی 116هەمین ساڵرۆژی لەدایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی رێكخرابوو.
رۆژی شەممە 18ی رەشەممەی 1397 بەرامبەر بە 9ی مارسی 2019، لەسەر بانگهێشتی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەڵاتی نۆروێژ، هەیئەتێكی رێكخستنی دەرەوە و كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و هەروەها ئەندامانی رێكخراوی ئافرەتان، بەشداریان لە سمینارێكدا كرد كە بۆ نووسەر و لێكۆڵەر و مێژووناسی كورد كاك حامید گەوهەری رێكخرابوو.
سمینارەكە كە لە ژێر ناوی "بارزانی ستراتیژی نەتەوەیی نیشتمانی دیموكراتی"، بەرێوەچوو، تیشك خرایە سەر خەبات و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموكراتیەكانی مەلا مستەفای بارزانی.
هەیئەتی سازمان كە پێكهاتبوون لە بەرێزان عەلی بەهرامی بەرپرسی رێكخستنی دەرەوە، كاك عەبدولا قادری بەرپرسی كۆمیتەی نۆروێژ، خوشكە كوێستان كەریمی، ئارەزوو بەهرامی، ئەندامانی رێكخراوی ئافرەتان، پەژار یوسفی و هەڵۆ حسێنی ئەندامانی كۆمیتە، بروسكەی پیرۆزبایی و چەپكەگوڵیان بەو بۆنەوە پێشكەش بە بەرێوەبەران و بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نۆروێژ كرد.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
ڕێکه‌وت: 2019-03-10 19:30:29
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی