
ژمارەیەك لە كوردانی نیشتەجێی وەڵاتی بریتانیا لە بەردەم سەفارەتی رژیمی ئێران لە لەندەن گردبوونەوەیەكیان بەرێوەبرد و سیاسەتەكانی رژیمی ئاخوندی دژ بە ئافرەتانی كوردیان مەحكوم كرد.
رۆژی یەكشەممە 19ی رەشەممەی 1397ی هەتاوی بەرامبەر بە 10ی مارس، بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان، وە بە مەبەستی پرۆتستۆكردنی سیاسەتی دواكەوتووانەی رژیمی ئاخوندی دژ بە ئافرەتانی ئێران و كوردستان بەتایبەت،ژمارەیەك لە كوردانی نیشتەجێی وەڵاتی بریتانیا لە بەردەم سەفارەتی رژیمی ئاخوندی لە شاری لەندەن گردبوونەوەیەكیان بەرێوەبرد، و بە دانی چەندین دروشم و پەیام نارەزایەتی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتەكانی رژیم دەربڕی و خوازیاری داخستنی سەفارەتی رژیم لە لەندەن و پشتیوانی وەڵاتی بریتانیا بۆ بزوتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی كورد لە ئێران بوون.
شایانی گوتنە ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندام و هەوادارانی سازمان لەو وەلاتە بە هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و سازمانی خەبات بەشداری بەرچاو و چالاكانەیان لەو گردبوونەوەدا كرد.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





