له‌سه‌رهێل 121
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات

 

 رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 29ی رەشەممەی 1397 لە بنكەی ناوەندی سازمانی خەبات لە شارۆچکەی رزگاری سەر بە پارێزگای هەوڵێر، رێورەسم و جێژنی نەورۆز بە ئامادەبوونی سكرتیری گشتی و بەشێك لە ئەندامانی رێبەرایەتی و هێزی پێشمەرگەو ژمارەێک لە خانەوادەی پێشمەرگەو ئەندامانی سازمانی خەبات بەرێوە چوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقەیەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد،پاشان بەڕێز كاك بابەشێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پەیامی خۆی پێشكەش کرد. بەرێز سكرتێری گشتی لە پەیامەكەیدا وێرای ئاماژە بە یادی نەورۆز وەك هێماێكی نەتەوەیی و كردنی بە رۆژی خۆراگری لە بەرانبەر ستەمگەرییەكانی حكوومەتە دیكتاتۆرییەكان، باسی دۆخی هەستیاری ناوخۆی ئێران و كوردستانی ئێرانی كرد و هەل و مەرجی ئێستای خەباتی گەلەكەمان بە تایبەتی بە گرینگ زانی، كە تێیدا ئەرك و بەرپرسیارەتیەكان لە ئێستادا زۆر زیاتربووە . بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی لە درێژەی قسەكانی دا سازمانی خەبات ی كوردستانی وەک تەشکیلاتێکی شەفاف و بەرپرسیار كە لە حەقیقەتدا دەتوانێ‌ پێشەنگایەتی جوڵانەوەی رزگاریخوازانە بكات بەو ئوسول و بنەما سەرەكییە شۆڕشگێرانەی تا هەنووكە پەیرەوی كردووە و باجی قورسی لەسەر پاراستنی ئەو پێوەر و بنەماو بایەخانە داوە، بە حەقیقەت وەك حیزب و رێكخراوێكی پێشەنگ و خاوەن پرەنسیپ دەركەوتووە كە توانایی وەڵامدانەوەی هەل و مەرجە هەستیارەكانی هەیە. بەرێزیان لەو بۆنە پیرۆزە دا لەسەر پاراستنی ئەو بنەما و ئوسوڵانە لەداهاتوو پێداگری كردەوە.
لەپاش پەیامی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، پەیامی هاوبەشی رێكخراوەكانی ئافرەتان و لاوانی خەبات لە لایەن بەرێز كاك فوئاد جەعفەری بەرپرسی یەكەمی رێكخراوی لاوان و ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێش كەش كرا. لەدوای ئەو پەیامە گۆرانیەك لە لایەن كۆری هونەریی سازمانی خەبات پێش كەش كرا و دوابەدوای ئەوەش كۆری هەلپەركێ بەچەندین جۆری هەلپەركێی‌ كوردەواری بۆنەكەیان رازاندەوە.
دوا بڕگەی رێورەسمەكە كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە لایەن منداڵە چاوگەشەكانی سازمانی خەبات كرایەوە، و بە خواردنی شیرینی و حەلوا و هەلپەركێ بۆنەكە تا درەنگانێكی شەو درێژەی كێشا.





 








ڕێکه‌وت: 2019-03-21 20:43:38
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی