
رێكخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمان بەشداریان لە رێورەسمی نەورۆزی لە ئۆسلۆ كرد.
رۆژی شەممە 3ی خاكەلێوەی 1398ی هەتاوی بەرامبەر بە 23ی مارسی 2019 لە سەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی شۆرای میللی مقاومەت و سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران، هەیئەتێك لە رێكخستنی دەرەوە و كۆمیتەی نۆروێژی سازمان و ئەندامانی رێكخراوی ئافرەتان، بەشداریان لە رێورەسمێكی تایبەت بە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی هەتاوی كرد.
هەیئەتی بەشدار كە بریتی بوون لە بەرێزان: عەلی بەهرامی بەرپرسی رێكخستنی دەرەوەی سازمان، مەحمود یوسفی بەرپرسی پێوەندیەكانی كۆمیتە، عومەر كەریمی، كوێستان كەریمی، مەهاباد عەزیزی، كەژاڵ كاكەیی، ئارەزوو بەهرامی، ئەندامانی رێكخراوی ئافرەتان، و ژمارەیەك لە لاوانی سازمان.
پەیامی پیرۆزبایی سازمان بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی هەتاوی لەلایەن عەلی بەهرامیەوە پێشكەش كرا و لە نزیكەوە هەیئەتی سازمان جەژنە پیرۆزەیان بە ئەندامان و بەرپرسانی سازمانی موجاهیدین و شۆرای میللی مقاومەت لە نۆروێژ و وەلاتانی سكاندیناوی پێشكەش كرد.
رێورەسمەكە لە پاش پەیام و شێعری تایبەت بە نەورۆز تەرخان كرا بە شادیی و هەڵپەركێ و رەقس و سەمای نەتەوەكانی ئێران
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





