
وەك نەریتێكی ساڵانە، رێورەسمی نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەلاتی نۆروێژ بەشێوەیەكی بەشكۆ بەرێوەچوو.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 29ی رەشەممەی 1397ی هەتاوی بەرامبەر بە 20ی مارسی 2019 بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردانی نیشتەجێی ناوچەی ئۆستفۆڵدی وەڵاتی نۆروێژ رێورەسمی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگ بە شێوەیەكی بەشكۆ بەرێوەچوو.
رێورەسمەكە لە چەند بڕگەی جیاجیای پەیامی كۆمیتەی بەرێوەبەری و شیعر و هۆنراوە پێكهاتبوو. پەیامی كۆمیتەی بەرێوەبەری ئاهەنگی نەورۆزی لە شارپسبۆرگ لەلایەن سۆران مەحمودیەوە پێشكەش كرا. لە دوای چەند هۆنراوەیەك فەرمانداری سارپسبۆرگ بەرێز سیندرا مارتینسێن بەوبۆنەوە وتارێكی پێشكەش كرد و پیرۆزبایی خۆی پێشكەش بە بەشداربووان كرد.
لە دوای وتارەكەی سیندرا مارتینسین، چەند پارچە هۆنراوەیەكی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن خاتوو كەژاڵ كاكەییەوە پێشكەش كرا.
لە پاش پەیام و هۆنراوەكان ئاگری نەورۆز لەلایەن چوار كەس لە ئامادەبووان كرایەوە و بەشداربووان بە گۆڤەند و هەڵپەركێ شایی و خۆشی خۆیان بەبۆنەی نەورۆزەوە دەربری و جەژنە پیرۆزەیان بە یەكتری دەگوت.
شایانی گوتنە ئەندامانی سازمانی خەبات لە ناوچەی ئوستفۆڵد زۆر چالاكانە بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان كرد.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





