
كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری لە دوو چالاكیدا كرد كە بەبۆنەی 10ی خاكەلێوە 72هەمین ساڵرۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی بەرێوەچوو.
رۆژی یەكشەممە 11ی خاكەلێوەی 1398ی هەتاوی، كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری دوو چالاكی كرد كە لەلایەن هەر دوو كۆمیتەی گشتی حدكا و حدك بەرێوەچوون.
لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی گشتی حدك لە نۆروێژ خوشكە شنۆ شەرێعەتپەنا بەرپرسی پێوەندی كۆمیتەی نۆروێژی سازمان بەشداری لە سمینارێكدا كرد كە لە شاری لیلسترۆم بەرێوەچوو. لەو سمینارەدا بەرێز حەسەنی حاتەمی باسێكی تێروتەسەلی لەسەر 10ی خاكەلێوەو هەڵوێستەكانی پێشەوا لە بێدادگاكانی دەسەڵاتی شا پێشكەش كرد.
لەلایەكی دیكە و هەمان رۆژ هەیئەتێكی سازمان پێكهاتوو لە بەرێزان عەلی بەهرامی بەرپرسی رێكخستنی دەرەوە و مەحمود یوسفی بەرپرسی پێوەندیەكانی كۆمیتەی نۆروێژ لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی گشتی حدكا بەشداریان لە رێورەسمێكدا كرد كە بەبۆنەی 10ی خاكەلێوە بەرێوەچوو.
ئەو رێورەسمە كە لە شاری سترۆمێن بەرێوەچوو تیشك خرایە سەر رووداوەكانی 10ی خاكەلێوەو لە چەند پانێلی جیادا ئاوڕ لە ژیان و خەباتی چەندین شەهیدی دیكەی حدكا درایەوە، هەروەها چەند پێشمەرگەی دێرین یاد و بیرەوەریی هاوڕێ شەهیدەكانیان بۆ ئامادەبووان باس كرد.
هەیئەتەكانی سازمان لە هەردوو چالاكیەكەدا بروسكەی كۆمیتەی نۆروێژیان بەبۆنەی یادی 10ی خاكەلێوە پێشكەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەكان كرد.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





