
هاونیشتمانی تێكۆشەر!
كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان!
تێكۆشەرانی رێگەی ئازادی!
هێزو لایهنه سیاسیهکانی ئێران و کوردستان!
بە خۆشیەوە پێتان ڕادەگەێنین پلنیۆمی چوارەمی كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بەرێوە چوو. رۆژی یەكشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی كۆچی خۆری، بە ئامادە بوونی بەرێز كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی و بەشداری تێكڕای ئەندامانی دەفتەری سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی، پلنیۆمی چوارەمی كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، بەشێوەیەكی سەركەوتوو كۆتایی بە كارەكانی هێنا.
سەرەتای كاری پلنیۆم بە دەقیقەیەك بێ دەنگی و فاتیحهیهک بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بەتایبەت شەهیدەسوور خەڵاتەكانی سازمانی خەبات و رێبەری نەتەوەیی و دامەزرێنەری سازمانی خەبات جەنابی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی دەستی بە كارەكانی كرد.
لە سەرەتادا رێزدار كاك بابەشێخی حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات راپۆرتێكی سیاسی لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی جیهان، ئێران و كوردستان پێشكەش بە پلنیۆم كرد. لە راپۆرتەكەی بەرێزیاندا تیشك خرایە سەر هەڵوێستی ئەم دواییانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو ناردنی هێز بۆ كەنداوی فارس و هەوڵە دیپلۆماسیەكانی ئەو وەلاتە،بە مەبەستی سەپاندنی گەمارۆ و فشاری هەمە لایەنە بۆ سەر رژیمی ئاخوندی و ئەگەری سەرهەڵدانی نارەزایەتی گشتی لە ئێران وئاڵۆزی لە ناوچەكە زانرا و روخانی رژیم بە ئەگەرێكی بەهێز داندرا.
لە راپۆرتی كاك بابەشێخ بە وردی ئیشارە بە هەڵوێستی یەكیەتی ئوروپا و ڕوسیە و هاودەنگیان لەگەڵ ئەمریكا کراو و پێێ وابوو كە ئەو هەڵوێستانە دەرخەری كاریگەریی سیاسەتەكانی ئەمریكا لە حاست رژیم و جیددیەتی ئەو وەڵاتە بۆ پێمل كردنی دەسەڵاتی ئاخوندی بە ویستەكانی ئەمریكایه.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتە سیاسیەکهی بەرێز سكرتێری گشتی، لهمهڕ کاریگهریهکانی سیاسەتی ئەمریكا لەبەرانبەر رژیم و پەكخستنی بەشێكی زۆر لە سیاسەتە دژی ئینسانیەكانی ئەو دەسەڵاتە، ئاماژه به هەڵاوسان و دارمانی كەرتی ئابووری رژیم کراو، دۆخی خەڵكی ئێران و كوردستان بەشێویەكی ورد خرایه بەر باس.
سكرتێری گشتی سازمانی خهبات، ڕێژیمی ئاخوندی و تێكڕایی باند و باڵ و ئورگانەكانی ئەو رژیمەی به هۆکاری تێکڕایی ئهو قهیران و کێشانه زانی که بهرۆکی خهڵکی ئێران و کوردستانی گرتۆتهوه.
دۆخی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری خەڵكی كوردستان، بەشێكی گرینگی راپۆرتە سیاسیەكەی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بوو. کۆتایی هاتن به نههامهتی و کیشهو قهیرانهکانی کۆمهڵانی خهڵک تهنها به نهمانی دهسهڵاتی ئاخوندان زاندرا. راپەرین و نارەزایەتی سەرانسەری جەماوەری، دژی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆر و گەندەڵەو پشتیوانی نێونەتەوەیی لە شۆرای ملی مقاومەتی ئێران بە رێگەیەكی گرینگ و چارەنووس ساز زانرا.
لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتی سكرتێری گشتی دا باس لە گرینگی هاوپەیمانی مێژوویی سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و ههماههنگی زیاتر لە پێناو خەبات لە دژی ڕژیمی ئاخوندی و گەیشتنی گەلی کورد بەمافەکانی و سەقامگیری لە ئێراندا کرایهوه.
سکرتێری گشتی باسی له هاوکاری و تهبایی هێزه سیاسیهکانی كوردستانی ئێران لە پێناو داهاتویێكی گەش بۆ گەلی كورد و ئارامی و ئۆقرەیی بۆ ئێران کرد و لهم پهیوهندیهدا بانگی سەرجەم هێز و،لایەنەکانی کوردستانی ئێرانی کرد، تا لەسەر بنەماکانی، ١.رووخانی دەسەلاتی ئاخوندی ٢. دەستبەرکرانی مافە نەتەوەییەکان گەلی کورد ٣. بەرێوەبەریی داهاتووی کوردستان لەسەر بنەمای دیموکراتیک و سێکۆلار، هەوڵ بۆ درووست کردنی بەرەێیکی واقعی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران بدەین و خەباتی نەتەوەیی گەلەکەمان بەهەست بە بەرپرسایەتی زیاتر بەرەوپێش ببەین.
ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی، وێڕای سەرەنج و تێبینی لەسەر راپۆرتەكەی سكرتێری گشتی، بە تێكرای دەنگ پەسەندیان كردو چووە دەستووری كاری پلنیۆم.
پلنیۆمی چوارەمی سازمانی خەبات تاووتووێی نارەزایەتیەكانی ناوخۆی ئێرانی بە وردی كرد و پشتیوانی خۆی بۆ تێكرای داوا رەواكانی خەڵك بەتایبەت ویستی جەماوەر بۆ روخانی رژیمی ئاخوندی دەربری و داوای كرد كە چالاكانی ناوخۆ و چین و تووێژەكان، جیدی تر لە رابردوو لە بەرامبەر سیاسەتەكانی رژیمدا بوێستنەوە. رژیم لە هەر دەمێكی دیكە زیاتر لە روخان نزیك بووەتەوە و بە خەباتێكی یەكانگیری جەماوەریی، كۆشكی زوڵم و ستەمی ئاخوندان دادەڕمێ. پلنیۆم لە درێژەی كاری خۆیدا پێداچوونەوەی بە ئورگان و بەشەكانی سازمان كرد و چەندین بریار و راسپاردەی بەجێی بۆ كاری تەشكیلات و ئورگانەكانی سازمان پەسەند كرد.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران كۆمیتەی ناوەندی
٣٠ ی بانەمەڕی ١٣٩٨ ی كۆچی خۆری ٢٠ ی مای ٢٠١٩ زایینی
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





