
خەباتمێدیا: سەر لەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 2ی جۆزەردانی 1398، هەیٸەتێکی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی ٸێران بە سەرپەرەستی بەرێز فەرزین کەرباسی بەرپرسی پەیوەندییەکانی سلێمانی کۆمەڵە، سەردانی پەیوەندییەکانی سازمانی خەباتیان کرد لە شاری سلێمانی و لە لایەن بەرێز فواد جەعفەری بەرپرسی پەیوەندی سلێمانی سازمانی خەبات و هەیٸەتی هاورای بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
جێگەی باسە لەو دانیشتنەدا هەر دوو لایەن وێرای باسکردنی بارودۆخی ٸێستای ٸێران و کوردستان، هاوهەڵوێستی و یەکدەنگی حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ٸێرانیان بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی رەشی ٸەو رژێمە بە گرنگ زانی و هەر دوو لایەن باوەریان وابوو کە رژێم لە کۆتایی تەمەنی خۆی نزیک بۆتەوە، و ٸەوەی گرنگە کورد بزانێت چۆن مامەڵە لەم بارودۆخەدا دەکات. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، تەٸکیدیان لە سەر دۆستایەتی و پەیوەندی دوو لایەن کردەوە.
جێگەی باسە کە کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی پێهات
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





