رێبوار حسێنی
ئه‌وا دیسان پووشپه‌ڕه و،
له خه‌مجاڕی وه‌رزی خه‌مان،
سه‌ر خه‌رمانی خه‌مان به کۆن!
بۆ گریانی چاوی خه‌مخۆر،
خه‌می خه‌مخۆر سه‌به‌ب و هۆن!
له خه‌مخانه‌ی خه‌می ئه‌و دا،
سه‌ری خه‌مان له خم ده‌گرم!
سۆرانی هه‌ستم شین ده‌که‌م،
ملی کوێنم له پۆڕ ده‌گرم!
له کۆڕی یادی سه‌روه‌ر دا،
له یادی باوک و رێبه‌ر دا،
وه‌ک رێبوارێکی رێگای ئه‌و،
سه‌ری بێ واز و دۆڕاوی،
نه‌فس نزمان له قوڕ ده‌گرم!
هۆ خۆره تاو!
شه‌ماڵه‌که‌ی به جۆش و تاو!
دارستانی چڕ و زه‌وه‌ند!
رووباری خوڕ، هۆ ده‌ریای مه‌ند!
پووشی وشکی پێده‌شت و هه‌رد!
مامزی ره‌وه‌ک، که‌وی سه‌ر به‌رد!
ئاسکی سرکی تیژ ره‌وی کۆ!
نه‌سیمه‌که‌ی خۆش عه‌تر و بۆ!
بزوێنه‌ری هه‌ست و ده‌رون،
مایه‌ی که‌روێشکه‌ی گه‌نم و جۆ!
سوێسنه و گه‌زیزه‌ی گوێ چه‌مان!
لابه‌ری گشت کوڵ و خه‌مان!
هۆ مه‌ڵبه‌ندی شۆڕش و خه‌بات!
گه‌رمیان و کوێستانی وڵات!
شه‌قام و باژێڕ و گوندم!
کوێستان و سه‌ر مله و دووندم!
مه‌زرا و باغ و هۆبه و هه‌وار!
چیا‌و چۆڵ و ده‌شت و نزار!
هۆ خه‌لکی ره‌نجده‌ر و هه‌ژار!
گوند نشینان، دانیشتوی شار!
گه‌نج و پیران!
کۆڕی ژیران!
خوێندکاری ریی قوتابخانه!
خۆ راگری ناو به‌ندیخانه!
کرێکاری پشت چه‌ماوم!
پیاو ماقولانی خۆش ناوم!
که‌س و کاری شه‌هیدانم!
تێکرای خه‌ڵکی نیشتمانم!
ئێوه‌ش وه‌ک من دڵ پڕ تاسه‌ن؟
ده‌روون پڕ سۆز و هه‌ناسه‌ن؟
بۆیادی گه‌وره پیاوی کورد
بۆ یادی مامۆستای به‌رز و،
رێبه‌ری رێگه دیاری کورد!؟
ئه‌ی رێبه‌ری رێباز روونی،
رێگه‌ی پیرۆزی خه‌باتم!
خۆشه‌ویسته‌که‌ی نیشتمان،
رێبه‌ره‌که‌ی رۆژ هه‌ڵاتم!
لە هەر هەنگاویکی کە نات،
فێرت کردین چۆن ڕێ ببڕین
لە هەر تێڕوانین و نیگات،
پێت نیشان داین سەرهەڵبڕین!
لە هیبەت و هیما و باڵات،
راوەستان و سەرفرازی،
لە وتار و لە کردارت،
هەڵس وکەوتی پڕ شانازی!.
کێ وەکو تۆ،
هەمم و خەمی هەر بۆ گەل و نیستمان بوو؟!
کێ وەکو تۆ،
خەمی کورد و کوردستانی لەسەر شان بوو؟!
نازانم چۆن دەستی ئەجەل،
سنووری رۆحی بەزاندی؟!
زیاد لە هەموو خەمخۆرانت،
بە تەنها لەمنی ستاندی؟!
سەرم بەرزە و ،
ئێستاش ،، رێبوار،، ی رێگاتم!
یادت مشغه‌ڵی دەستمانه و،
رێبازت رێگای نه‌جاتم !
ک ح رێبوار حسێنی
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )
به‌شی : هه‌واڵی ئێران کات : 2021-04-18

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا دەڵێ، ڕژیمی ئێران هۆی سەرەکی پێشێلکاری مافی مرۆڤە لە ئێران
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2021-03-31

زیندانیەکی سیاسی کورد لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی بێبەش کرا
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان رۆژ: 2021-03-28
دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01
عه لی به هرامی ١٢ی خاكەلێوەی ١٣٥٨ی هەتاوی، ئاخوندانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو، شانۆگەریەکیان بەناوی رفراندۆم وەرێخست لە سەر ئەوەی كە گەلانی ئێران دەنگ لە سەر شێوەی دەسەڵات لەو وەڵاتەدا بدەن. بژاردەی ئاخوندان لەو رفراندۆمەدا (جمهوری ئیسلامی، بەڵێ یان نا) بوو . ئەم هەنگاوەی ئاخوندان وێرای نادیموكراتیك بوونی هاوكات لە دارشتنی پرسیارەكە و كاتی ریفراندۆمەكەدا فێڵ بوو لە گەلانی ئێران كرا. ئەوەی جێگەی بایەخ و گرینگی پێدانە هەڵوێستی یەكگرتووانەی سازمانە سیاسیەكان و جەماوەری كوردستان لەمەڕ بایكوتی ئەو بەناو ریفراندۆمە بوو. نادیدە گرتنی ویست و داواكانی خەڵكی كوردستان، نادیموكرات بوونی هەڵبژا زیاتر ...
ڕێکەوتنامەی ڕژێم لەگەڵ چین بە ئامانجی دەربازبوون لە قەیرانی هەمەلایەنە
به‌شی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01




