ئێوارەی رۆژی هەینی 28ی گەلاوێژی 1398 بەرانبەر بە 19/7/2019 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، رێورەسمی رێزگرتن لە نۆیەمین ساڵرۆژی كۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و رێبەری نەتەوەیی گەلی كورد، بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەركردایەتی و بەشداری ئەندامانی سازمانی خەبات، بە ووتەی بەخێرهاتن لە لایەن كاك شۆڕشی حاجی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات دەستی پێكرد و پاشان دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە روحی پاكی شەهیدان راگەێندرا و و دواتریش سرودی (ئەی مامۆستای شۆڕش و خەبات) لە لایەن كۆری هونەری سازمانی خەبات پێش كەش كرا.
پاشان داوا لە بەرێز كاك كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كرا كە پەیامی سەركردایەتی بەو بۆنەوە پێش كەش بكات. بەرێزیان لەووتارێكدا تیشكی خستە سەر چەندین لایەنی بەرزی كەسایەتی مامۆستای نەمر و بە ئاوردانەوە لە كەسایەتیە دەگمەنەكەی مامۆستا باسی چەندین وێستگەی گرینگی ژیانی جەنابی مامۆستای كرد. بەرێز نورانی فەرد لە قسەكانی دا ووتی: ئێمە وەك نەتەوەی كورد خاوەنی دەیان و سەدان رێبەری مەزنین كە هەر كامەیان بە نۆرەی خۆیان دەور و نەخشیان لە پێشخستنی دۆزی رەوای كورد بینیوە. مامۆستا شێخ جەلال حسێنی ئەو رێبەرە كاریزما و كارەكتەرە درەوشاوەیە بوو كە توانی لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆی باشترین نمونەی كەسێتی بەرز پێش كەش بكات.مامۆستا هەم توانی گوڵبژێرێك لە باشترین و مرۆڤانەترین و عادیلانەترین بنەماكان بۆ تێكۆشانی لەرێی ئازادی بكاتە سەرلەوحەی ژیانی، و لەوەش گرینگتر هەموو ئەو بنەما و باوەرانە بخاتە باری جێبەجێكردن و عەمەلەوە و كاریان پێ بكات، و تێچووی زۆر گەورەشیان لە پێناو بدات. لێبڕاوی و فیداكاریی و بەخشندەیی و سداقەت و پاكی و عەداڵەت تەوەری وێرای زانایی و بڕشت و بەرێوەبەری ئەو تایبەتمەندییانە بوون كە كەسایەتی كەم وێنەی مامۆستای شكڵ پێدابوو و تێكەڵاوی ئەو تایبەتمەندییانە، مێژویێكی لێوانلێو لە شانازی لەسەر دەستی جەنابی مامۆستای لێ خوڵقاوە و بەرهەمەكەی قوتابخانەیێكە كە هەموو ئەو بایەخ و بەها نەتەوەیی و مرۆڤانەیەی تێدا دەوترێتەوە و درێژەی پێدەدرێ.
مامۆستا لە پێناو بنەما و هەڵوێستە نەتەوەییەكان و پاراستنی ئەو بایەخ و بڕوایانە هەموو ژیانی خۆی تەرخان كرد و بە پێشكەش كردنی جگەرگۆشەكانی نرخی پاراستنی بنەماكانی دا، هەموو پێگە و سامان و پلەی بەرزی ناو كۆمەڵگای خستە خزمەت پێش خستنی دۆزی رەوای نەتەوەكەی و ئەو ئوسولە بەرزانەی تا دوایین هەناسەی ژیانی درێژە پێدا و هەرگیز پاشەكشەی لێنەكردن. لە بەشێكی تری وتەكانی دا وێرای ئاماژە دان بە دۆخی هەستیاری ناوچەكە و ئێران باسی دوایین ئالوگۆرەكانی پێوەندیدار بە وەڵاتی ئێران و بەرپرسیارەتیەكانی هێزی ئۆپۆزسیونی كرد و وێرای باسی هەر دوو سیناریۆی ئەگەری شەر و ئەگەری سازانی ئەمریكا و ئێران سیاسەتی سازان و موماشاتی بە سیاسەتێكی شكست خواردوو زانی و هەنگاو نانی چەند حیزبی كوردستانی لەو مەسیرە بە هەڵەێكی زەق و ئیستراتیژی لێكدایەوە و تاكە چارەسەر بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی وەڵاتی ئێرانی داگرتووە بە یەكریزی ئۆپۆزیسیون و هەنگاو نان لە رێگەی رووخان و هەولدان بۆ لەناوبردنی رژیمی ئاخوندی و هاتنە سەركاری دەسەڵاتێكی خەڵكی و دیموكراتیك زانی.
لەدوای ووتەكانی بەرێز نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، پەیامی رێكخراوی ئافرەتان لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی رێبەرایەتی و دەستەی بەرێوەبەرایەتی رێكخراوی ئافرەتانەوە پێش كەش كرا، و هەوەرها پەیامی رێكخراوی لاوانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز كاك سارۆ حسێنی، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی لاوان پێش كەش كرا . مامۆستا فەرهاد برادۆستی لە نۆیەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا شیعرێكی بەو بۆنەوە هۆنیبوویەوە كە پێش كەشی كرد و بوو بە جێگەی سەرەنجی ئامادەبووانی رێورەسمەكە . لە ناوئاخنی رێورەسمەكە چەندین شیعر و پەخشانی بە پێز لە یادی مامۆستای نەمر پێش كەش كرا. رێورەسمەكە بە سرودێكی شۆڕشگێرانە لە لایەن كۆری هونەری سازمانی خەبات كۆتایی پێ
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





