
هاونیشتمانیانی موسڵمان!
كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان!
بە بۆنەی جێژنی قوربان، پیرۆزبایی گەرم و پڕلە هومێدو باوەڕ بە سەركەوتن و زاڵ بوون بەسەر ستەم و بێدادی، پێشكەش بە موسڵمانانی كوردستان و ئێران و جیهان دەكەم.
جێژنی قوربان بۆ موسڵمانان جێژنی فیداكاری و گیان بەخشی لە پێناو یەزدان وئیمان و باوەڕدایە.
ئەو پەیامەی جێژنی قوربان كە مرۆڤەكان ئاگادار دەكاتەوە لە پێناو ئامانج و مەبەستی پیرۆز فیداكاری بكەن و راستگۆ بن، و سەربۆ دژمن و ستەم نەوی نەكەن،گەلێك پڕبایەخن، و پێویستە بكرێنە سەرچاوەو بنەمای كارو چالاكی تێكۆشەرانی رێگەی ئازادی گەل ونیشتمان و بە تایبەت هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران.
بەو هومێدەی خەڵكی ئێران و كوردستان لە ستەم و بێدادی حكومەتی دیكتاتۆری ئاخوندی رزگاریان بێ و بە روخانی ئەو حكومەتە ستەمگەرو فریوكارو دژی ئینسانیە ئاسودەیی،ئاشتی و بەختەوەری ئێران بگرێتەوە.
جارێكی دیكە پیرۆزبێ جێژنی قوربان لە موسڵمانان.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: پەیامی پیرۆزبای كاك بابەشێخ حسێنی، سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی جەژنی قوربان
لاوێکی خهڵکی مههاباد بهتهقهی هێزهکانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
بهشی : چالاکیهکان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

