
بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا موحەممەد ئیمامی سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، بە ئەندامانی خانەوادەی مامۆستا مەلا موحەممەد، دۆستان و نزیكانی و خەڵكی شاری سەقز ڕادەگەێنم.
مامۆستا مەلا موحەممەد یەكێك لە مامۆستا پاك و دڵسۆزو نیشتمان خۆشەویستان و خاوەن جێگەو پێگەی كۆمەڵایەتی و ئایینی بوو لە كوردستانی ئێراندا.
مامۆستا مەلا موحەممەد دۆست و نزیكی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی بوو.
كۆچی ئەو مامۆستا دڵسۆز و نیشتمان پەروەرە،زیانێكی گەورە بوو بۆ گەلەكەمان و تێكرای تێكۆشەرانی ماف و ئازادی و ئەویندارانی ڕێبازی پاكی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران.
لە گەڵ سەرەخۆشی دوبارەم لە کەس و کاری مامۆستا مەلا موحەممەد ئیمامی، زانای گەرەو نیشتمان پەروەر.
بابەشێخ حوسەینی
7ی خەرمانانی 1398 كۆچی خۆری
29 ئاگوستی 2019
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: پەیامی سەرەخۆشی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوای مامۆستا مەلا موحەممەد ئیمامی
لاوێکی خهڵکی مههاباد بهتهقهی هێزهکانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
بهشی : چالاکیهکان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

