ئێوارەی رۆژی هەینی 8ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 30/8/2019 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، رێورەسمی رێزگرتن لە 39 ساڵ خەبات و تێكۆشانی سازمانی خەبات، بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەركردایەتی و دۆستان و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە بنكەی ناوەندی لە شارۆچكەی تۆپزاوا بەرێوە چوو. سەرەتای بەرنامەكان بە دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، و دواتریش سرودی (رۆڵەی كوردین) لە لایەن كۆری هونەری منداڵانی سازمانی خەبات پێشكەش كرا. پاشان داوا لە بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كرا كە پەیامی سەركردایەتی بەو بۆنەوە پێش كەش بكات. لەدوای ووتەكانی بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی، پەیامی هاوبەشی رێكخراوەكانی ئافرەتان و لاوان لە لایەن بەرێز كاك جەعفەر بەهرامی ئەندامی رێكخراوی لاوانەوە پێشكەش كرا . لەناو ئاخنی رێورەسمەكە دا چەندین سرود و گۆرانی بە پێز لە لایەن هونەرمەندان كاك نیهاد هەركی و كاك مێهریار كۆماسی و خاتوو مریەم ئیسفەند پێشكەش بە ئامادەبووانی رێورەسمەكە كرا. خوێندنەوەی شیعرێك بۆ بۆنەی 5ی خەرمانان بە پێنووسی كاك رێبوار حسێنی و بەدەنگی كاك ساسان غولام وەیسی دوابرگەی رێورەسمەكە بوو و لە پاشان دا تا درەنگانێكی شەو بە هەڵپەركێ و شایی درێژە بە خۆشیەكانی ئەو یادە درا.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





