
بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا مستەفا تەوحیدی( پیاوێنی) سەرەخۆشی بە كەس و كاریی، خەڵكی ناوچەی بانە و سەردەشت و هۆگرانی ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران ڕادەگەێنم.
مامۆستا مەلا مستەفا پیاوێنی كەسایەتێكی تێكۆشەرو نیشتمان و نەتەوە خۆشەویست و دژمن بە ستەمكاران و داگیركەرانی كوردستان بوو.
لە دوای فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵكی كوردستان ولە سەرەتای هێرشی پاسداران و هێزە بەكرێگیراوەكانی بۆ سەر كوردستان، مامۆستا مەلا مستەفا چەكی پێشمەرگەیی و دیفاع لە كوردستانی لە شان كردو لە ریزی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات وەك فەرماندەێكی ئازاو بە هیممەت لە چەندین شەڕی بەرچاوداو، بەتایبەت لە مقاومەت و شەری 3 سێ مانگەی شاری بانە وەك یەكێك لە فەرماندە لێهاتوەكان بەشداری كرد.
جێگەی خۆیەتی لە دوای ئازادی نیشتمانیش رێزو وەفامان بۆ تێكۆشانی دڵسۆزانەی مامۆستا مەلا مستەفا هەبێ و یادی بەرزو بەڕێز ڕابگرین.
جارێكی دیكە سەرەخۆشی خۆم و تێكرای هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە كەس و كاری ڕادەگەینم.
بابەشێخ حوسەینی
31ی خەرمانانی 1398 كۆچی خۆری
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: پەیامی سەرەخۆشی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی فەوتی مامۆستا مەلا مستەفا تەوحیدی
لاوێکی خهڵکی مههاباد بهتهقهی هێزهکانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
بهشی : چالاکیهکان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

