له‌سه‌رهێل 128
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری سازمانی خەبات لەیەکەم کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بۆ هێزە سیاسی،کۆمەلایەتی و ئایین

 سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 29/9/2019 بەرامبەر بە 7/7/1398 هەیٸەتێکی پەیوەندیەکانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی لە یەکەم کۆنفراسی ئاشتی جیهانی بۆ هیزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاماده بوونی پەیوندیەکانی دەرەوە و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردستان، بەشداریان کرد.
شاندی پەیوەندی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی بە سەرپەرەستی بەرێز کاک بەختیار عەزیزی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندی سلێمانی سازمانی خەبات، لە سەر بانگهێشتی پەیوندیەکانی دەرەوە و وڕێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادەی ئەو کۆنفرانسە بوون و لەلایەن رێکخەرانی کۆنفرانسەوە پیشوازییان لێکرا.
یەکەم هەنگاوی ئەم ریکخراوەیە کۆکردنەوەی زانیاری و دواتریش هێنانی پسپۆر بۆ یەکخستنی هێزەسیاسی و ئاینیەکان و بنیاتنانی شوێن و پرۆژەی کار و نەهێشتنی بێکاری گەنجان و هەروەها هەوڵدان بۆ لەناوبردنی فکری بەجێهێشتنی نیشتمان راگەێندراوە


ڕێکه‌وت: 2019-09-30 09:40:13
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی