.jpg)
نوێنەری سازمانی خەبات لە سپانیا بەشداری لە گردبوونەوەیەكی نارەزایەتی دژ بە هێرشەكانی حكومەتی توركیە بۆ سەر كوردستانی رۆژئاوا، كردرۆژی چوارشەممە 17ی رەزبەری 1398ی هەتاوی بەرامبەر بە 9ی ئۆكتۆبری 2018، كوردانی نیشتەجێی وەلاتی سپانیا بە هاوكاری چەندین چالاكی سیاسی سپانیایی لە شاری بارسێلۆنای هەرێمی كاتەلۆنیا، گردبوونەوەیەكی جەماوەریان دژ بە هێرشی حكومەتی توركیە بۆ سەر كوردستانی رۆژئاوا بەرێوەبرد.
لەو گردبوونەیەدا كوردانی سپانیا هێرشەكانی توركیەیان بۆ سەر خەڵكی سڤیلی كوردستانی سوریە مەحكوم و پرۆتستۆ كرد و داوایان لە حكومەتی سپانیا كرد ئەو كردەوە نامرۆڤانەیەی ئوردوغان دژ بە نەتەوەی كورد لە سوریە مەحكوم بكات و هەموو هەوڵێك بدات بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە.
نوێنەری سازمانی خەبات لە سپانیا هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لە دۆستان لەو وەڵاتە بەشداریان لەو گردبوونەوەیەدا كرد و دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی هەموو كوردێكی نەتەوەیی و ئازادیخواز و كردەوەكانی توركیەیان مەحكوم كرد.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





