
وەك دژكردەوە بە هێرشەكانی توركیە لە پێتەختی نۆروێژ، دوو چالاكی بەرچاو لەلایەن كوردانی نیشتەجێی ئەو وەڵاتەوە بەرێوەچوو
رۆژی شەممە 20ی رەزبەری 1398ی ك خ بەرامبەر بە 12ی ئۆكتۆبری 2019 لە سەر داوای كۆمیتەی پشتیوانی لە رۆژئاوا، كوردانی نیشتەجێی وەڵاتی نۆروێژ، سەعات 12.00 بۆ 14.00 رێپێوان و گردبوونەوەیەكی جەماوەری بەرین و بەرچاویان بەرێوەبرد. رێپێوانەكە لەبەردەم وێستگەی شەمەنەفەری ئوسلۆ دەستی پێكرد و هەتا بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وەڵاتە درێژەی هەبوو.
لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژدا پەیامێكی هاوبەش بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و كرمانجی و زمانی نۆروێژی خوێندرایەوە. لەو پەیامەدا داوا لە حكومەت و بەتایبەت وەزارەتی دەرەوەی ئەو وەڵاتە كرابوو كە پشتیوانی لە نەتەوەی كورد بكەن و هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ ئەوەی رێگە لە پەلامار و هەوڵە شەرئەنگێزیەكانی ئوردوغان بگرن بۆ ئەوەی چیتر خەڵكی بێ تاوانی كوردستانی رۆژئاوا نەبنە قوربانی.
هەر هەمان رۆژ و سەعات 15.00 بۆ 17.00 لەسەر داوای كۆمیتەی دیپلۆماسی كورد لە نۆروێژ رێپێوانێكی جەماوەری دیكە لە بەردەم شەمەنەفەری ئوسلۆ بۆ بەردەم بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وەڵاتە بەرێوەچوو.
لەو رێپێوانەشدا بەشداران بە دانی دروشم هێرشەكانی ئوردوغانیان شەرمەزار كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ نەتەوەی كورد لە رۆژئاوا دەربڕی.
لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژیشدا چەندین دروشم و پەیام پێشكەش كران بەتایبەت ژمارەیەك پارڵەمانتار و كەسایەتی سیاسی نۆروێژی وتاریان دا و هێرشەكانی حكومەتی ئوردوغانیان بۆ كوردستانی رۆژئاوا مەحكوم كرد و داوایان لە كۆمەڵەی نێونەتەوەیی و بەتایبەت حكومەتی نۆروێژ و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وەڵاتە كرد كە رێگە بە ئوردوغان نەدەن كە درێژە بە پێشێلكاریەكانی بدات و خەڵكی سڤیل و بێ تاوانی كورد قەتڵ و عام بكات.
كاك عەلی بەهرامی و كاك مەحمودی یوسفی هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری چالاكانەیان لە هەر دوو رێپێوان و گردبوونەوەكەدا كرد.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





