
خەباتمێدیا: لە شاری برلینی پێتخەتی ئاڵمان گردبوونەوەیەكی جەماوەری لەلایەن كوردانی نیشتەجێ لە ئاڵمان دژ بە هێرشەكانی توركیە بۆ سەر كوردستانی رۆژئاوا بەرێوەچوو. رۆژی شەممە 12ی ئۆكتۆبری 2019 بەرانبەر بە 20ی رەزبەری 1398ی هەتاوی، كوردانی نیشتەجێی وەلاتی ئاڵمان گردبوونەوەیەكی جەماوەریان دژ بە هێرشی حكومەتی توركیە بۆ سەر كوردستانی رۆژئاوا لە شاری بەرلین بەرێوەبرد. لەو گردبوونەیەدا كوردانی ئەلمان هێرشەكانی توركیەیان بۆ سەر خەڵكی سڤیلی كوردستانی سوریە مەحكوم و بیرورای گشتی ئەلمانیان لە جینایەتەكانی رژیمی تركیا ئاگادار كردەوە و هاوپشتی خۆیان بۆ بەرخودانی رۆژئاوای كوردستان دووپات كردەوە. شایانی گوتنە ژمارەیەك لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەلاتی ئاڵمان بەشێوەیەكی چالاك لەو رێپێوان و گردبوونەوەدا بەشداریان كرد.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





