له‌سه‌رهێل 111
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نارەزایەتی و گردبۆنەوەی کوردانی سویس بۆ پشتێوانی لە کوردستانی رۆژئاوا

كوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوییس درێژە بە نارەزایەتی و گردبوونەوە بۆ پشتیوانی لە كوردستانی رۆژئاوا دەدەن. هاوكات لەگەڵ نارەزایەتی بەرین و جەماوەری کوردانی نیشتەجێ لە وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریكا بۆ مەحکوم کردنی هێرش و پەلاماری درندانەی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا و قەتڵ و عامی ژن ومنداڵ و پیر و جوانی بێ دەسەڵات و مەدەنی لەلایەن حکومەتی فاشیت و تەروریستپەروەری تورکیە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 16/10/2019 بۆ چەندەمین جار کوردانی نیشتەجێی وڵاتی سویس نارەزایەتی جەماوەریان لە بەردەم پارلەمانی ئەو وڵاتە رێکخست و پشتوانی خۆیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دوپات کردەوەو بەڵێنیان دا هەتا ئەو هێرشانە بەردەوام بن، ئەونیش درێژە بە نارەزایەتیەكانیان دەدەن. شایانی باسە کومیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران وەک ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی چالاكانە لەو گردبوونەوانەدا بەشداری دەكات و جارەکیتر پشتوانی و هاوسۆزی و هاوغەمی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیرانیان بە خۆیندنەوەی راگیندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات دووپات کردەوە.
ڕێکه‌وت: 2019-10-17 19:43:12
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی