له‌سه‌رهێل 59
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕازی دڵ

پێم ئەڵێن دەم بە خەندەی، وا ئەزانن شادانم
بەوەی نیە پێ ئەكەنم، لەناخمدا گریانم
پێكەنینی تاڵی من ناخۆشتر لە گریانە
ئەگەر بروام پێ ناكەن گوێ بگرن لەم رازانە
بەوەی نیە پێ ئەكەنم، كۆسپێك هەیە لە ژینم
ئەو چوار پارچە بونەیەو لەت لەتیەی كوردستانم
هێندەی بگریم بۆ خاكم، بۆ گەلی دابراوم
گریەم خڵاس بوو یاران، هێشتا خوێن دێ‌ لە چاوم
بەو هیوایە ئەژیم من بە خوێنی دیدەكانم
لەگەڵ خوێنی شەهیدان، كوردستانمان رەنگین كەم
رازاوە بە گوڵی لالە لەدونیا بێ وێنەی كەم

 

ئارەزوو عەبدوڵڵاهی
ڕێکه‌وت: 2019-10-27 08:51:55
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ڕازی دڵ