له‌سه‌رهێل 598
هه‌ینی 10 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كومیتەی سازمان لە چەند چالاكیەك لە وەلاتی نەروێژ

ئەندامانی سازمانی خەبات لە نەروێژ بەشداریان لە چەند چلاكیەك بۆ پشتیوانی لە راپەرینە جەماوەریەكانی كوردستان و ئێران كرد.
رۆژی پێنج شەممە 30ی خەزەڵوەری 1398ی هەتاوی، لە شاری ئوسلۆی پێتەختی نەروێژ ئەندامانی كۆمیتەی سازمان لەو وەڵاتە بەشداریان لە گردبوونەوەیەكی جەماوەری لە بەرادەرم وەزارەتی دەرەوەری ئەو وەڵاتە دا كرد.
ئەو كۆبوونەوەیە كە لەسەر داوای لایەنە كوردستانیەكان بەرێوەچوو، لەو چوارچێوەدا ئەندامانی كۆمیتەی نەروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لەو گردبوونەوەیەدا كرد، بەشداربووان بەدانی دروشمی جیاجیا دەنگی خەڵكی ئێران و كوردستانیان بە كۆمەڵگە و حكومەتی ئەو وەڵاتە گەیاند.
ئەندامانی سازمان كە لەو رێپێوانەدا بەشدار بوون بریتی بوون لە: كاك عەبدوڵا قادری بەرپرسی كۆمیتە، كاك عومەری كەریمی و خوشكە كەژاڵ كاكەیی و ژمارەیەكی دیكە لە لاوان و ژنانی سازمان بەشدار بوون، بەشدارانی داوایان كرد كە نەروێژ و كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە خەڵكی راپەریوی ئێران و كوردستان بكەن.


ڕێکه‌وت: 2019-11-24 14:54:50
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-06-30 19:57:10
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-24

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-24

سیاسی