له‌سه‌رهێل 521
هه‌ینی 10 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە برلین ئەندامانی سازمانی خەبات بەشداریان لە گردبوونەوەیەكی جەماوەردا كرد

ئەندامانی سازمانی خەباتی كوردستان ئێرانی لە برلین بەشداریان لە گردبوونەوەیەكی جەماوەری بە مەبەستی پشتیوانی لە نارەزایەتیەكانی ناوخۆی ئێران و كوردستان كرد.
رۆژی شەممە 2ی سەرماوەزی 1398ی هەتاوی، لە شاری برلینی پێتەختی ئاڵمان گردبوونەوەیەكی جەماوەری بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینی جەماوەری شارەكانی كوردستان و ئێران لەلایەن ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكانی سیاسی كورد و ئێرانی بەرێوەچوو كە ژمارەیەك لە ئەندامانی سازمانی خەبات بە سەرپەرستی كاك بێهروزی ئەردەڵان، كاك كەمال هادی و كاك سمكۆ مەهابادی بەشدار بوون.
لەو گردبوونەوەیەدا بەشداران بە دانی دروشمی جیاجیا پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی راپەرینی ئێران و كوردستان دەربڕی. هەروەها دەنگی خەڵكی ئێرانیان بە حكومەت و ناوەندەكانی ئاڵمان گەیاند و داوایان لە ئاڵمان و كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی كرد كە پشتیوانی لە خەڵكی ئێران بكەن.
شایانی گوتنە گردبوونەوەكە لەلایەن سازمانی موجاهیدین و شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئامادەكاریان بۆ كرابوو.


ڕێکه‌وت: 2019-11-24 14:57:14
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-06-30 19:57:10
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-24

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-24

سیاسی