
بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی كۆچی دوایی عەلی بەگی رەسووڵپوور فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە.
بەرێز كاك بابەشێخ لە بروسكەكەیدا روو بە خانەوادەی عەلی بەگی رەسووڵی لە فەیسبووكی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: بەبۆنەی كۆچی دوایی عەلی بەگی روسووڵپوور سەرەخۆشی و ماتەمی خۆم بە ئەندامانی خانەوادەی بەرێزی لە شاری بانە و ناوچەی مەیدانان بەتایبەت رادەگەیەنم.
بەرێزیان لەبارەی كەسایەتی عەلی دەنووسێ: كاك عەلی بەگ یەكێك لە تێكۆشەرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و پشتێوان و دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو،هەروەها پشتیوان و دڵسۆزی بەندەو تێكڕای هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات بوو.
دەقی پرسەنامەی ماتەمینی كاك بابەشێخ سكرتێری گشتی بەم شێوەیە:
بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك عەلی بەگی ڕسوڵپوور (سەرقوڵ) بەرپرسی كومیتەی مەیدانان و كادرو پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی و ماتەمی خۆم بە ئەندامانی خانەوادەی بەرێزی لە شاری بانەو ناوچەی مەیدانان بە تایبەت ڕادەگەێنم.
كاك عەلی بەگ یەكێك لە تێكۆشەرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و پشتێوان و دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو،هەروەها پشتیوان و دڵسۆزی بەندەو تێكڕای هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات بوو.
جارێكی دیكە بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی و هاوبەشی غەم و پەژارەم بە ئەندامانی خانەوادەی بەرێزیان ڕادەگەێنم.
دوامەنزڵی ئەو تێكۆشەرە دێرینەو ئەو ئەندامە دڵسۆزەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەهەشتی بەرین بێ.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: پرسەنامەی بەرێز كاك بابەشێخ بۆ خانەوادەی عەلی بەگی رەسووڵپوور
لاوێکی خهڵکی مههاباد بهتهقهی هێزهکانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
بهشی : چالاکیهکان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

