
لە وەڵاتی سپانیا كۆبوونەوەیەكی سیاسی لە مەڕ رووداوەكانی ئێران و كوردستان بەرێوەچوو.
رۆژی هەینی 29ی نوامبری 2019 لە شاری بارسێلۆنای هەرێمی كاتەلۆنیای سپاسنیا، كۆبوونەوەیەكی سیاسی لەلایەن كۆمەڵێك چالاكی سیاسی و نوێنەری هێز و لایەنی سەر بە وەلاتانی ئامریكای لاتین و ئەفریقایی وەكوو ئیكوادۆر، بۆلیویا، كۆلۆمبیا، ئارژانتین، بوركینافاسو و كوردستانی ئێران پێكهات.
لەو كۆبوونەوەدا هومەنی ساعد پەنا بە نوێنەرایەتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، بابەتێكی لەمەڕ سیاسەتەكانی رژیمی ئاخوندی لە ئێران و كوردستان و وەڵاتانی ناوچە و پشتیوانی ئەو دەسەڵاتە لە تاقمە تیرۆریستیەكان پێشكەش كرد.
لە بەشێكی وتارەكەیدا كاك هومەن ئیشارەی بە بەرنامە و سیاسەتەكانی سازمانی خەبات لە راست رژیمی ئێران و مافەكانی گەلی كورد لە ئێرانی داهاتوودا كرد و وتی: ئێمە پێمان وایە كە هیچ گۆرانكاریەكی ئەرێنی لەو دەسەڵاتەدا وەدیی نایەت چونكە ئەوە دەسەڵاتێكی دیكتاتۆر و دواكەوتووە، جوێ لەخۆی و بیری تەسكی خۆی هیچ بیر و بۆچوونێكی دیكە قەبووڵ ناكات و هەر چەشنە بیرجیاییەك بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەبینێ، بۆیە بەشێوەیەكی سەركوتگەرانە بەرەورووی بیر جیاوازان دەبێتەوە. هەروەها ئەو رژیمە دژی ماف و ئازادیەكانی نەتەوەكانی ئێرانە و پێمان وایە تەنیا بە گۆرینی ئەو دەسەڵاتە كورد و نەتەوەكانی دیكەی ئێران دەتوانن بە ماف و ئازادیەكانیان بگەن.
ناوبراو هەروەها وتی: بۆ ئێمە روخانی رژیمی ئاخوندی بووەتە پرەنسیبێكی شۆرشگێڕانە و پێمان وایە دەبێ ئەو دەسەڵاتە بروخێ و سیستەمێكی دیموكراتیك و خەڵكی جێی بگرێتەوە كە مافی تێكڕای نەتەوە و دین و مەزهەب و چین و تووێژێك دابین و زامن بكات.
بەشدارانی كۆبوونەوەكە پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی نەتەوەیی و ئازادیخوازی كورد لە كوردستانی ئێران دەربڕی.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





