له‌سه‌رهێل 59
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەورەیەكی دیكەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات

 دەورەیەكی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەكانی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات. رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 14ی سەرماوەزی 1398 رێورەسمی كۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەكداركردنی پۆلێك پێشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی كۆمیسیۆنەكانی سیاسی نیزامی و پەروەردەو لەژێر ناوی دەورەی شەهید " تاهیر قادری" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقەیەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان چەند وتەیەك لە لایەن بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێشكەش كرا كە تێیدا روو لە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان ووتی: ئێوە کە بەهەڵگرتنی چەکی دیفاع وزانست دەتانهەوێ پەیامی نەتەوەی کوردی چەوساوە بگەیەنە ئەوپەڕی مرۆڤایەتی و ئەو ڕاستیە چەند پات کەنەوە کە تەسلیم بوون لە زاتی کورد دا نیە وهەتا کوردێک مابێ خەبات وشۆڕشی هەر هەیە ونابڕێتەوە. من دڵنیام کە ئێوەی پێشمەرگە کە بەچەکی باوەڕ ئامادەکراوون و خۆتان بۆ وەرزێکی نوێ لە خەبات ئامادە کردووە لەباشترین ڕۆڵەکانی گەلی بەش خوراوی کوردن.. بۆیە ئەرکی گرینگی شۆڕشتان وەئەستۆ گرتوە وبەهەست کردن بە لێپرسراویەتی سەرشانتان ، لەم کاروانە بێوچانەدا ڕێگە دەگرنە بەر و ئەم قافڵەیە لە ئامانجی کۆتایی نزیک دەخەنەوە یان دەگەیەنن.ئامانجەکەمان وگەیشتن بە ئاواتی شەهیدان ،فیداکاری وقوربانی دەوێ.. نەزم وڕێک وپێکی ئێوە ،سەنگەری کوردایەتی پێ قاییم دەبێ.. مانەوەتان لەم ڕیزەدا ،پێگەیشتووی سیاسی ونیزامی زیاتر دەکا و خۆڕاگریتان لەبەرانبەر ڕژیم ونابەرابەریەکان ، دەبێتە ئەوڕەمزە کە شۆڕشی کورد بەهێزە وتا کوردێک مابێت مەشخەڵی ڕزگاری دەئایسێ.
لەدوای وتەکانی خاتوو زینەب حسێنی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پەیامی پێشمەرگەی خولی شەهید تاهیر قادری لە لایەن یەکێک لە،هاورێیانی تازە پەیوەست بوو بەناوی کاک فەرشید ئیلامی پێش کەش کرا کە،تێیدا وێرای دەستخۆشی لەمامۆستایان ئاورێک لە ئەرک و کارەکانی پێشمەرگە درابوویەوە. لەدوای پەیامی پێشمەرگە چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستایانی دەورەکە دابەش کرا و بە پیرۆزبایی کردن لەیەکتر کۆتایی بە رێورەسمەکە هات.

 

 
ڕێکه‌وت: 2019-12-08 15:34:04
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: دەورەیەكی دیكەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات