له‌سه‌رهێل 86
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نامەی رێزدار بابەشیخ حسینی بۆ بەرێز ئانتۆنیۆ گۆتێرێس

 

بەرێز كاك بابەشیخ حسێنی سكرتیری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە نامەیێكی سەرئاوەلا دا بۆ سكرتیری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرێز ئانتۆنیوۆگۆتیریس، داوا دەكات خەم لە چارەنووسی بەندكراوانی كورد و ئیرانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە كە بە بۆنەی گرانبوونی نرخی بەنزین و كەل و پەل، سەری هەلدا بخوات و رێگە لە كوشتن و شكەنجەی زیاتری خەڵك بگیردرێ‌ و هەروەها ئەو كەشە تۆقینەر و پر لە سەركووتە كۆتایی پێ بهیندرێ‌.
دەقی نامەكەی بەرێز كاك بابەشیخ حسینی سكرتیری گشتی سازمانی خەبات ی كرودستانی ئێراتن بەمجۆرەی خوارەوەیە:


لە گەڵ سڵاو رێز
پێشەكی سپاستان دەكەم كە لە حاست سیاسەتی سەركوت و چەوسانەوەی خەڵكی كوردستانی ئێران و خەڵكی ئێران كار دەكەن و نێگەرانی و ڕەخنەی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانتان بە كاربەدستانی دەسەڵات لە ئێران گەیاندوە.
بۆ ئاگادری بەرێزتان ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران لە ماوەی 40 ساڵ حوكمڕانیدا،بە توندترین شێوە خەڵكی كورد لە كوردستانی ئێرانی سەركوت كردوەو سەرەتایی ترین ماف و ئازادیەكانی ئەو گەلەی پێ‌ شێل كردوە.
زیندانی كردنی كچان و كوڕانی كوردستان و ئیعدامی هاونیشتمانیانی كوردستان، یەكێك لەكارە سەرەكیەكانی دەسەلاتدارانی ئێرانە.
بێگومان لە سەرانسەری ئێراندا هێزە ئەمنیەتیە سەركوتگەرەكان، بە فەرمانی خامنەیی رێبەری رژیم و بە فەرمانی ڕۆحانی سەرۆك كۆمار، سەركوتی خەڵك بێ‌ دەسەڵات و چالاكانی مەدەنی دەكەن.
بەڕێز جەنابی سەرۆك گۆتێریس
بۆ ئاگاداری بەرێزتان، لە نارەزایەتیەكانی كۆتایی مانگی نوامبری 2019 خەڵكی ئێران، هەزاران كەس زیندانی كراون وزیاتر 600 كەس كوژران، وەتا ئێستاش هەلومەرجی ئەمنیەتی وهەڕەشە لە خەڵك و گرتنی لاوان بە شێوەێكی بەربڵاو لە شارەكانی كوردستان بە تێكڕاو شاری جوانڕۆ، كۆماشان و مەریوان و بۆكان درێژەی هەیە.
بەم نامەیە داوا لە بەرێزتان دەكەم تواناو دەسەڵاتی قانونیتان بەكاربێنن بۆ كۆتایی هێنانی سەركوتی خەڵكی كورد و خەڵكی ئێران و هەروەها داواكارم هەوڵی جیددی بدەن بۆ فشار خستنە سەر كاربەدستانی دەسەلات لە ئێران بۆ ئەوەی گیراوەكان ئازاد بكات و كۆتایی بە سەركوت و تۆقاندن و داخستنی ئینترتێت لە ئێران بێنن.
بە هومێدی سەركەوتنتان و بە سپاسی دووبارەم
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
112 2019

 

Your excellency Mr. Guterres, secretary general of the United Nations

At first I want to thank you for your support for the people of Kurdistan and Iran against the abuse and inequity procedures of Iranian dictator regime, and that the Iranian regime have been informed about concerns and worry of the United Nations about the situation.
For knowledge of your excellency, the Iranian regime for the past 40 years of their rules, abused the people of the Iranian Kurdistan in the worst ways and they have been deprived from the most basic human rights and their freedom.
Locking up the girls and boys of Kurdistan in the jails and executing citizens is the main task of the Iranian regime.
Without no doubt in entire Iran the armed authorities under the rule of Khamanaei and Rohani are continue abusing innocent people and repression civilian activities.
I want to inform your excellency, that in the protests of people of Iran at end of November 2019, thousands of people in Kurdistan and Iran are been locked up in the Jails and more than 600 have been murdered, and until now the repressive procedures and threatening people and capturing youths widely continue in the cities of Kurdistan and specially in Jwanro, Mariwan and Bokan city.
With this letter I kindly request from your excellency to use your rules and legal power to stop the abuse against the Kurdish people and people of Iran and I ask for serious efforts to be taken against the Iranian regime for the release of prisoners and stoping abuse and injustice and bringing back internet.
I hope all the success for your excellency and best regards.

Organization of Iranian Kurdistan Struggle

Secretary general

Babeshex Husaini

December 1, 2019

 

 

 

 

 
ڕێکه‌وت: 2019-12-08 16:24:11
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی