له‌سه‌رهێل 89
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرێوەچوونی سمینارێك لە وەڵاتی نەروێژ لەسەر مافی مرۆڤ لە ئێران

خه‌باتمیدیا: سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ ٧ی دیسامبه‌ری ٢٠١٩ی زاینی، لە ناوەندی قازی لە كۆمونی سترۆمێنی وەلاتی نەروێژ به‌ به‌شداری زۆرێک له‌ دانیشتوانی کوردانی ئه‌وشاره‌ و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات سمینارێك لەلایەن ناوەندی هاوكاری هێزەكانی كوردستانی رۆژهەڵات بەرێوەچوو.
لەو سمینارەدا كۆڕگێڕان كە بریتی بوون لە بەرێزان " عەلی بەهرامی، فروغ رەسووڵپوور، مریەم عەلیپوور و وریا رەحمانی" مەسەلەی مافی مرۆڤ لە ئێران و كوردستانیان بە شێوەی جیاجیا خستە بەرباس . 


عەلی بەهرامی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات لە پێوەند لەگەل مافی مرۆڤ لە ئێران و دۆخی كورد باسێكی تێر و تەسەلی پێشكەش كرد. لە باسەكەیدا بەهرامی ئیشارەی بە گۆرانكاریەكانی ئێران و دامەزرانی سیستەمی ویلایەتی فەقیە و رۆڵی ئەو سیستەمە لەمەڕ پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و كارنامەی جینایەت و گەندەڵیەكانی ئەو دەسەلاتەی كرد.ناوبراو پێی وابوو بوونی وەلی فەقیە گەورەترین سووكایەتیە بە خەڵكی ئێران و سەرچاوەی تێكڕای پێشێلكاریەكانە چوونكە وەلی فەقیە بە نوێنەر و جێداری خوا لە سەر زەوی پێناسە دەكرێ و لادان لە بریارەكانی بە دژایەتی خوا لێكدەدەرێتەوە و حوكمی قورس بۆ كەسەكان لەبەرچاو دەگیرێ. هەر بۆیە هەتا ئەو دەسەڵاتە هەبێ، نەتەوەكانی ئێران ناتوانن بە ماف و ئازادیەكانی خۆیان بگەن. 


لەبەشێكی دیكەی باسەكەی دا ناوبراو باسی لە پرسی نەتەوەیی كورد لە ئێران و دۆخ و ویستە نەتەوەییەكانی گەلی كوردی خستە بەر باس. هەروەها باسی لە كاركردی رژیم بۆ لەبار بردنی پرسی نەتەوەیی كورد و داگیركردنی نیشتمانەكەی كرد، پێی وابوو پرسی كورد لە ئێران پێویستە وەك پرسێكی نەتەوەیی دیانی پێدابنرێ و هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكرێ. 


كۆڕگێڕانی دیكەش هەر كەسەو لە بارێكدا تیشكیان خستەسەر پرسی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران. 


ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات و ئه‌ندامانی ڕێکخراوی لاوانی سازمانی خه‌بات به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداریان له‌و سیمیناره‌دا کرد و بە نەزەرات و ڕا و بۆچوون و پرسیار باسەكانیان دەوڵەمەندتر كرد. 



ڕێکه‌وت: 2019-12-10 10:09:36
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی