له‌سه‌رهێل 51
پێنچ شه‌مه‌ 10 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گەڵاڵەی پشتیوانی هەردوو حزبەكەی ئامریكا بۆ خەڵكی ئێران

هەردوو حزبی جمهوریخواز و دیموكرات لە كۆنگرەی ئامریكا بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی ئێران، گەڵاڵەیەكیان پێكهێنا.
رۆژنامەی واشینگتۆن تایمز لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بە پشتیوانی و هاوكاری نوێنەرانی كۆنگرەی ئامریكا( مەجلیسی نوێنەران و سەنا) لە نارەزایەتیەكانی خەڵكی ئێران كردووە.
كۆنگرەی ئامریكا رایگەیاندووە كە ئەو گەڵاڵەیە بەئامانجی زیاتركردنی فشارەكان بۆسەر رژیم و بۆ رووبەروو بونەوەی سەركوتی ناڕەزایەتیەكانی خەڵك خراوەتە ڕوو.
لەو راپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە كە رژیم بۆ كپكردنەوەی خۆپیشاندانە و ناڕەزایەتیە بەرینەكانی خەڵك، دەستی داوەتە سەركوتی دڕندانە كە بۆتە هۆكاری گیان دانی سەدان كەس و هیچ نیشانەیەكیش لە گۆڕان لەبەرانبەر ئەو خۆپیشاندانانەدا بەدی ناكرێ‌.
جۆ ویڵسون، نوێنەری جمهوریخوازەكانی ویلایەتی كارۆلینای باشور و لە داهێنەرانی ئەو گەڵاڵەیە وتویەتی: بە ئامادەكردنی ئەو گەڵاڵەیە، كۆنگرە پەیامێكی بەهێز و تەئكید كراوە لەلایەن هەردوو حزبەوە بۆ پشتیوانی و هاوكاری لە هەوڵە ماف خوازی و دیموكراتیكەكانی خەڵكی ئێران دەنێرێت،
ڕێکه‌وت: 2019-12-14 08:08:16
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی