له‌سه‌رهێل 109
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتی سازمان به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زاینی

هاونیشتمانیانی بەڕێزی مەسیحی لە كوردستان!



مەسیحیەكانی ئێران و جیهان!



بە بۆنەی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و هاتنی ساڵی نۆێ‌ 2020 زایینی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پێشكەش بە مەسیحیەكانی كوردستان، ئێران و جیهان دەكەم. لە كاتێكدا یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح بەرز ڕادەگرین و هەروەها ساڵی نۆێی زایینی جێژن دەگرین،كە بەداخەوە خەڵكی ئێران بە تێكڕاو هاونیشتمانیانی مەسیحی لە ئێران و كوردستان لە گەڵ دڕندانەترین سەركوت و چەوسانەوەی دەسەلاتداریی دیكتاتۆری ئاخوندی بەرەوروون. بە پێ‌ زانیاریە سەرەتاییەكان زیاتر لە 1000 هاونیشتمانی كوردو ئێرانی لە ئاكامی هێرشی دڕندانەی هێزە سەركوتگەریەكان لە ناڕەزایەتیەكانی كۆتایی مانگی سەرماوەزی 1398كۆچی خۆری شەهید كراون و ژمارەێكی بەرچاو كەوتونە زیندان و شكەنجە دەكرێن. ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران كە هیچ پێگەێكی لە ناو كۆمەڵانی خەڵكدا نەماوە، تەنیا لە رێگە سەركوت و قەتڵی عام و زیندانی كردنی خەڵكی شۆڕشگێر،توانیویە بەردەوام بێ‌ لە حوكمی ناڕەوای،بەلام سەرەرای ئەو گشتە ستەم و چەوسانەوەو هەڕەشەو بێدادی و بیعەداڵەتیە، هیچ شكی تێدانیە كە دەسەلاتی ئاخوندان بە شۆرشی جەماوەری وەزاڵەهاتوو لە ناو دەچێ‌ و كاخی ستەم و بێدادی ئەو حكومەتە مەزهەبی و دواكەوتوە دەڕوخی و ئاخوندانی دژی مرۆف و دژبە هەموو ئایین و مەزهەب و دژبە دیموكراسی و دژبە مرۆفایەتی لە ناودەچن. ئاشكرایە هاونیشتمانانی مەسیحی لە كوردستان و ئێران بە شێوەێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە لایەن دەسەڵاتداری ئاخوندەكان دەچەوسێنەوەو مافە ئایینی و تاكە كەسیەكانیان بە توندترین شێوە پێ‌ شێل دەكرێ‌. ئەو رژیمە ملهورە سەرچاوەی مەینەتی و ئازارەكانی تێكرای خەڵكی ئێرانەو بە روخان و لە ناوچوونی، بەشی سەرەكی ئازارو مەینەتیەكانی تێكرای نەتەوەو ئایین و مەزهەب و باوەڕەكان لە ئێراندا كۆتاییان پێ‌ دێ‌. با یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و نۆێ‌ بوونەوەی ساڵی نۆێ‌ زایینی بكەینە هەوێنی تێكۆشان و خەباتی یەكگرتوانە بۆ لە ناوچوون و ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی لە ئێراندا. لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم بە بۆنەی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و هاتنی ساڵی نۆی 2020 زایینی



بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران



24 دیسامبری 2019
ڕێکه‌وت: 2019-12-25 20:16:23
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی