له‌سه‌رهێل 59
پێنجشه‌ممه‌ 1 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئایا كاتى کۆتای دەسەڵاتی ئاخوندی هاتووە؟

وەرگێڕان لە عەرەبیەوە: زێنەب حوسەینی
لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوودا، دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران شانازی بە خۆیەوە دەکرد و بە بیرکردنەوەی خۆیان وایان لێک دەدایەوە، کە دەستیان بەسەر بەشێک لە پارێزگاکانی وڵاتانی عەرەبیدا گرتوە، بۆ وێنە دیمەشق و بەیروت و بەغداد و سەنعا. خەیاڵ پڵاوی ڕژیمی ئێران گەیشتبووە ڕادەیەک، کە هێرشی نیزامی کردە سەر کارگەی ئارامکۆ ،کە ئەوەش بووە هۆی دواکەوتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە.
لە لایەکی دیکەوە ئەوانەی کە چاودێری ڕوداوەکانن، باش دەزانن کە دوای هاتنە سەرکاری تڕامپ و پاش ئەوەی ڕوخانی ڕژیمی بەشار ئەسەدی نەخستە پێش کارەکانی، خەونی قەتەری لەباربرد، کە دەیوست گازی قەتەر لەڕێی سوریە بەرێتە ئوروپا(قەتەر- سعودیە- ئوردن- سوریا یان قەتەر- کوەیت- عێراق) و لە کۆتایدا بگاتە تورکیاو لە وێوە بیگوازێتەوە بۆ ئوروپا.
لە ئەنجامی چاوەڕوانی پێشبینی کراودا، دەسەڵاتی قەتەر لە ماوەیەکی کورتدا، لە دوای ئەوەی تڕامپ دەسەڵاتی گرتە دەست، ئاڵوگۆڕی بەسەر سیاسەتیدا هێناو پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران بە تایبەت (لە باری ئابوریەوە) پەرەپێدا ئەویش لە پاش ئەوە کە هاوکاری هێزە توندئاژۆکانی دەکرد لە سوریە و میلیشیا ئێرانیەکانی پشتیوانی ئەسەدی بەهێز دەکرد.
تورکیە هەر لەو ماوەدا زیاتر خۆی لە قەتەر نزیک کردەوە تا خەون و ئاواتەکانی بهێنێتەدی و دەست بگرێ بەسەر بەشێکی زۆری ئەو وزەیەی کە دەنێردرێتە ئوروپا، پاش ئەوەی کە گازی قەتەر و ئێرانی بەرهەمهێنراو لە کێڵگە هاوبەشەکانیان بەرهەمهێنا.
لەو کاتەدا کە پشتیوانی لە هێزە سونیەکان دەکرد لە دژی بەشار ئەسەد، بەتەواوی لێی هەڵگەڕاوەو بووە دۆست وهاوڕێی نزیکی دسەڵاتی ئێران.
زۆر ئاسان بوو چاودێری کردنی سیاسەتەکانی قەتەر- ئێران- ترکیە، لە بەرزترین حاستدا، کە تڕامپ بووە سەرۆک کۆمار و خەونی گەیاندنی بۆری بۆ سوریە لەنێو برد.


بەڵام لەم دواییانەدا دوو ڕوداوی گرنگ هەن کە دەرخەری ئەوەن ڕژیمی ئێران نزیکە لە ڕوخان و ئێستە ڕۆژەکانی کۆتایی تەمەنی نگریسی دەژمێرێ.
یەکەم:
گەڕانەوەی قەتەر بۆ باوەشی کەنداوو، بەپێی ئاماژەکان ڕەنگە قەتەر جۆرێک لە جۆرەکان هەستی بەوە کردبێ ڕاکێشانی لوولەی گاز، بۆ ئوروپا لەڕێگەی ئێرانەوە، دەبێتە تراویلکە لەو نزیکانە، لە دوای ڕوخانی ڕژیمی ئێران. لە ئامانجدا قەتەر دەبوو هەنگاوێک هەڵگرێ ئەگەرچی سادەش بێت ڕووبە وڵاتانی هاووکاریی کەنداو، بە تایبەت سعودیە، تاوەکو هەڵبژاردەێکی تری هەبێ بۆ ڕاگواستنی گاز لەدوای ڕوخانی ڕژیمی ئێران.
لەدوای ڕمانی کۆشکی زۆرداری ڕژیم ئەو دەسەڵاتە دڵنیا نیە چ دەسەڵاتێکی تر لە ئێران دێتە سەر حوکم.
پێشتر لە بابەتێکی دیکەمدا باسم لەوەکرد کە
پاش ئەوەی قەتەر هەموو هێلکەکانی خستبووە سەبەتەی دەسەڵاتی ئێران، لەمەبەولا ڕەوشەکە بەو جۆرە نابێ کە بەدڵی قەتەربێ، چونکە تڕامپ هەڵوێستی تازەی خۆی و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکەوتنی ئەتۆمی هەڵدەوەشێنێتەوە و بایەخی نیە.
ئەگەر ئەوە ڕویداو هەر ئەوەش ڕوودەدا-
ئەوکاتە زۆر زەحمەت دەبێ قەتەر گازەکەی لە ڕێگەی ئێرانەوە بگوازێتەوە. (هەر ئەوەش تاکە هیوا وخەونە کە قەتەر هەیبووە بۆ گواستنەوەی گاز بۆ ئوروپا).
ئەوکاتە قەتەر ناچارە لە زۆربەی هەڵوێستەکانی پێشوی پەشیمان بێتەوە و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ هاوکاریی کردن، لەگەڵ مەجلیسی هاوکاری کەنداوو.
ئێستا ئەگەڕێمەوە بۆ ئەو خاڵە، ئەویش ئەوەیە بە کورتی هەوڵەکانی ئەم دواییە بۆ نزیکبونەوەی قەتەر لە دەوڵەتی سعودیە، سەلمێنەری ئەوەیە و ناڕاستەوخۆ نیشانی ئەدات کە قەتەر، دوای ئەوەی کە زانیاریە جیاوازەکانی ڕێکخستوە، ئێستا تێگەیشتووە.
لەوانەیە هەستی بەوە کردبێ کە کۆتایی دەسەڵاتی ئێران نزیک بۆتەوە، هەربۆیە وای بەباش زانیوە کە حیساب بۆ هەموو ئەگەرەکان بکات لە داهاتودا، هاوکات چاوخشاندنێک بکاتەوە بە هێڵی بەردەوامی لەگەڵ مەجلیسی هاوکاری کەنداوو وەک پێشتر باسم لێکرد.
دوای ئەوە دژکردەوەی تورکیە دێت، کە هەوڵ ئەدات بۆ داگیرکردنی لیبیا !!
جا ئێوە نازانن لیبیا پێگەی چۆنە لە بازاڕی ووزەی جیهانی دا، بە تایبەت بۆ ئوروپا. ئەو وەڵاتە عەمبارێکی گەورەی بتڕۆڵ و گازی هەیە کە لەسەروو چاوەڕوانیەکانەوەیە!!
لیبیا بە پێنجەم وەڵات دائەنرێ لەسەر حاستی جیهانی، لە ڕێژەی بەردی ڕۆنی کە بەکاردەهێنرێ بۆ بەرهەمهێنانی سوتەمەنی.
وا دیارە دەسەڵاتی تورکیەش هەست بە کۆتایهاتنی ڕژیمی ئێران دەکات، لەگەڵ کۆتای تەمەنی ڕژیم، خەونی ڕژیمی تورکیەش بڕێک دێتەدی لە هەمبەر بەڕێکردنی گازی قەتەر و ئێران و هەروەها دەست بەسەرداگرتن وکۆنتڕۆڵی هاوکاریەکانی ووزەی دەوڵەتانی ئوروپایی.
بە کورتی هەوڵەکانی قەتەر بۆ نزیک بوونەوەی لە وڵاتانی کەنداوو بۆ جاری دووهەم و گرژیەکانی تورکیە کە وایکرد پەرلەمانی وڵاتەکەی دەنگبدەن لەسەر ناردنی هێز بۆ حکومەتەکەی سەراج کە پەیڕەوی لە ئیخوان دەکەن لە لیبیا، ئەوە دەگەێنێ کە ئەو دەسەڵاتانە هەستیان بەوە کردوە کە ڕژیمی ئێران لە ڕمان نزیکەو دەبێ هەنگاو هەڵگرن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە ئابوریەکان، پێش لەدەستدانی.
وا دیارە ئاڵۆزیەکانی ئەم دوایەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئێران، کوشتنی قاسم سلێمانی دوای گەمارۆدانی سەفارەتی ئەمریکا لە بەغداد، لەوانەیە یەکەم بزماربێت کە بدرێ لە ڕۆخی ڕژیمی ئاخوندی.

 
ڕێکه‌وت: 2020-01-13 09:20:53
به‌شی ( سیاسی )







  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2021-09-22

باوکی ڕامین حسێن پەناهی کۆچی دوایی کرد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2021-09-16


سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری دەست بەسەر کرا.

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2021-09-13

دیمانه

سیاسی