له‌سه‌رهێل 56
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یادی سەروەان

سەروەری گەل شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد پوور


لە مەودای خەباتی خوێناوی و ڕاپەڕینی درێژخایەنی گەلە بە شخوراوەكەماندا تا بڕۆین دەبینین و دەبیستین، مێشك ـ ئەو مێشكانە خەریكن بە بیركردنەوە لە ڕێبازی وەدەست هێنانی ئازادیدا زیاتر دەپڕژێن، خوێن ــ ئەو خوێنانەی كە ڕوونكەرەوەی ڕێگای پڕ لە هەڵدێر و لێژوهەوراز و نشێوی شۆڕشن زیاتر دەپڕژێن، جا هەر بەو پێیە دەڕوانینە ڕابردوو و ئێستای ڕێكخراوەكەمان كە تاقە هیوای خەڵكی كوردە بۆ ڕزگاری لە ژێر باری ستەمی چەند قاتی نەتەوایەتی و مەزهەبی و ئابووری و سیاسی و... شەهید عەبدوڵڵای ئەحمەد پوور كوڕی شا محەممەد لە ساڵی (1353) لە گەڕەكی خواروی شاری بانە لەدایك بوو، لە شەش ساڵی نێردرایە بەرخوێندن و دەورەی ڕاهنمایی بە سەركەوتوویی تەواو كردو لە ساڵی (1366) دا جاری یەكەم هاتە ڕیزەكانی سازمانەوەو دوای ڕوون كردنەوەی نێردرایەوە بۆ ناو شار و كاری تەبلیغی و تەشكیلاتی پێ سپێڕدرا. لە بەهاری ساڵی(1370) دوای ئەوەی ئاشكرا بوو چی تر نەیتوانی لەناو خۆدا كار بكات، هاتە ڕیزی پێشمەرگایەتی و دوای تەواوكردنی دەورەی نیزامی و پێشمەرگایەتی وەك كادری سیاسی لە مەڵبەندی یەكی سازماندا كاری پێ سپێڕدرا. كاك عەبدوڵڵا لەبەر دڵسۆزی بۆ سازمان و ئیمانی پتەوی بە موبارزە، پلەكانی بەرپرسیارەتی یەك لە دوای یەك دەخرایە ئەستۆ لە هەر ئەركێكی نوێدا لێوەشاوەیی و كارزانی خۆی نیشان دەدا. لە مەیدانی كاری نیزامی دا كاك عەبدوڵڵا قارەمانێكی كەم وێنەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێزەكانی دوژمن بوو. لە زۆر عەمەلیاتی گەورە دا بەشداری بەرچاوی هەبوو شەهید عەبدوڵڵا لە هاوینی ساڵی 1375دا بە دوای گیرانی كۆنفرانسی گەورەی سازمان بە مشاوەری كومیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و لەو پلەیەشدا كاك عەبدوڵڵا پاكی و لێهاتووی خۆی بۆ هەڤاڵان وسازمان دەرخست. هەروەها كاك عەبدوڵڵا كادرێكی لێوەشاوەی دەنگی خەبات بوو. ئەركی قورسی بێژەری ئەنجام دەدا. لە ساڵی 1377 داو لە كۆنفرانسی بەرینی سازماندا وەك ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمان لە لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی كۆنفرانسەوە هەڵبژێردرا. كاك عەبدوڵڵا لە دوای هەڵبژاردنی بە ئەندامی كومیتەی ناوەندی، ئەندامیەتی لە بەشی گشتی پەیوندییەكانی سازمان پێ سپێردرا و لەو ئەركەشدا لێوەشاوەیی خۆی بە هەڤاڵان و دۆستانی نیشاندا. زۆر بەداخەوە مەرگی مەودای نەدا تا ئەو هەڤاڵە بەنرخە زیاتر خزمەت بە گەل و سازمانی خەبات بكا بە داخێكی گرانەوە لە شەوی (12/ڕێبەندان/1377) دا بەهۆی كارەساتێكی دەستە زیندوو گەیشتە دەرەجەی شەهادەت و ئەركی موبارەزەی بۆ هەڤاڵانی بەجێهێشت.
هەزاران سڵاو لە گیانی كاك عەبدوڵڵا ئەحمەد پوور و سەرجەم شەهیدانی سازمانی خەبات و گشت شەهیدانی ڕێگەی خەبات و ئازادی

شەهیدان نامرن سمبۆڵی ئازادین شاخی سەربەرزن فەخری میللەتن
ڕێکه‌وت: 2020-01-31 08:54:45
به‌شی ( شه‌هیدان )





دیمانه

سیاسی