رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 10ی رێبەندانی 1398 ، رێورەسمی كۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەكداركردنی پۆلێك پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی كۆمیسیۆنەكانی سیاسی نیزامی و پەروەردەو لەژێر ناوی دەورەی شەهید " حەسەن سەلیمی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقەیەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان چەند وتەیەك لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێشكەش كرا كە تێیدا روو لە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان ووتی:
ڕێبازی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، شانازیەكی گەورەیە بۆ هەر تاكێك كە هەستی نەتەوایەتی و كوردایەتی و شۆڕشگێری لەلا دروست دەبێ و بڕیاری هاتنە ناو مەیدانی خەبات و تێكۆشان دەدات.
ڕێبازی سازمانی خەبات و دامەزرێنەرە مەزن و بیرمەندەکەی، جەنابی مامۆستا سەیید جەلالەدین حوسێنی، ڕێبازێكی بێ پەڵەیە لە مێژووی بەرخودان و تێكۆشانی گەلی كورددا، تێكۆشەرانی ئەو ڕێبازەش بە لەخۆ بردووی و سادقانە و ئازایانە ئەسپی تێكۆشان و بەگژداچوونەوەی دیكتاتۆرو دەسەڵاتی ستەمگەر و خوێنڕیژیان تاو داوەو لەپێناو گەیشتن بە ماف و ئازادی و ویست و داواكانی نەتەوە و گەلەكەیان بۆ دەقەیەكیش كۆڵیان نەداوەو پاشەكشەیان نەكردووە.
خەباتی گەلی كورد لەپێناو بەدەست هێنانی ماف و ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ناعەداڵەتی، بە سەدان ساڵە بەردەوامە و ئەو گەلە بە بەردەوامی لەلایەن دەسەڵاتە دیكتاتۆر و فاشیستەكانەوە ئاسمیلا كراوە، بۆیە ئەوەش ئەركی هەریەكە لە ئێمە وەك تاكێكی كورد و وەك تێكۆشەرێكە كە بە بەردەوامی و بەبێ دابڕان لەو پێناوەدا تاو بدەینێ و لەتێكۆشان نەوێستین تا سەركەوتن و گەیشتنی یەكجاری نەتەوەكەمان بە ماف و ویست و ئامانجەكانی. ئاڵوگۆڕەکان خێران و پێویستیەکانی خۆ ئامادەکردن بۆ هەر ئاڵوگۆڕێک، زەرورەتێكی مێژووییەو پێویستە و ئەرکی هەر یەک لە ئێمە ئەوەیە کە هەستی بەرپرسیارەتیمان لەلا دروست بێ بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندیە نەتەوەییەكان و قوربانی دان لە پێناو نیشتمان ببێتە ئەولەویەتی کارەکانمان و سازمان بە وەسیلەی گەیشتن بەو ئامانجە بزانین.
لەدوای وتەکانی خاتوو شیلان محەممەدی، سرودی من پێشمەرگەم لەلایەن پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان پێشکەش کرا و پاشان پەیامی پێشمەرگەی خولی شەهید حەسەن سەلیمی لەلایەن یەکێک لە هاورێیانی تازە پەیوەست بوو بەناوی کاک ئەمیر شنۆیی پێش کەش کرا کە تێیدا وێرای دەستخۆشی لەمامۆستایان ئاورێک لە ئەرک و کارەکانی پێشمەرگە درابوویەوە. لەدوای پەیامی پێشمەرگە پەخشانێك لە لایەن هاورێی پێشمەرگە كاك ئەیووب عارفی پێشكەش كرا و دوایین بڕگەش چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن ئەندامانی رێبەرایەتی دەورگێر لە دەورەکە دابەش کرا و بە پیرۆزبایی کردن لەیەکتر کۆتایی بە رێورەسمەکە هات.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





