له‌سه‌رهێل 77
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یادی سەروەران

سەروەری گەل شەهید وەفا جەعفەری
گەلە بەشخوراو نیشتمانە بەشكراوەكەمان كە مەودای تەمەنی خەباتی سوور و لە خوێن شەڵاڵی و بە بەرینایی بەرەی جەنگی دژی داگیركەری زۆردار، قوربانی دەداو حەماسە دەخوڵقێنێ و هەر ڕۆژە لە شوێنێك و هەر دەمە بە چەشنێك تابلۆی فیداكاری و شۆڕشگێری دەڕازێنێ و تەواو بە خوێنی ڕۆڵە نەبەز و قارەمانەكەی سەر دێڕی زێرینی زیندویی و كۆڵ نەدەری و خەباتگێری خۆی بە پێنووسی ئاگرین لە سەر تەتەڵەی مێژووی خەباتی شێلگیری گەلان دەنووسێ. سازمانە خۆشەویستەكەمان كە نوێنەری ڕەسەن و ڕاستی ئەو گەلە نەبەزە نەوەستەیە لەو قوربانیە بە بەهایە بەشێكی بەنرخ و بەرچاوی بەخشیوە و بەو تەمەنە كورتەی خۆی شاگوڵی گەش و غونچەی تازە خەندەی خوێناوی زۆری كردۆتە دیاری بۆ گەلەكەی و مەجلیسی خەبات و شۆڕشی پێ بۆن خۆش و پڕ لە شەوق كردوە، كە ئێمە لێرەدا تەنیا كۆڕەكەمان بە نواندن و ناساندنی غونچەی تازە پشكووتوو پڕبۆن و بەرامە دەكەین، كە پەلكە ساواو سوورەكانیان تازە بە گێژەڵوڵەی زۆرداری هەڵوەریوە. باسی شۆڕە لاوێكی قارەمان و بە ئیمان دەكەین،
كە ئەویش كاك وەفا جەعفەری كوڕی سەدیق خەڵكی بانەیە.
شەهید وەفا جەعفەری لە ڕێكەوتی 15/5/1361 داو لە تەمەنی17 ساڵی دا هاتە ناو ڕیزی سازمان و لەو ماوەی پێشمەرگایەتیەی دا لە زۆربەی شەڕەكانی ناوچەی بۆكان و سەقز و بانە و سەردەشت دا بەشدار بوو، بە ئازایەتی و لێزانی و هاوسەنگەری بەناوبانگ بوو. بەداخێكی گرانەوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە سەراو میراوا لە ڕۆژی 11/11/1364 شەهید بوو.
شەهیدان نامرن نەوە قارەمانەكانی، میدیاو
كەی خەسرەون..
ڕێکه‌وت: 2020-02-01 09:39:21
به‌شی ( شه‌هیدان )





دیمانه

سیاسی