له‌سه‌رهێل 109
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
خۆپیشاندان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی ڕژیمی پاشه‌یه‌تی

خه‌باتمیدیا: سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی،له‌ شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید به‌به‌شداری  به‌شێکی زۆر له‌ ئێرانیانی ئازاده‌ و هه‌واداران و ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات و سازمانی موجاهیدنی خه‌ڵک خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ و شکۆداریان بۆ یادی به‌رزڕاگرتنی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژ به‌ ڕژیمی پاشایه‌تی پێکهێنا.

به‌شداربوان به‌‌شێوه‌یه‌کی چالاک و  خه‌باتکارانه‌ دژی ڕژیمی پاشایه‌تی و ڕژیمی ئاخوندی و ڕوخانی ئه‌م نیزامه‌ گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆره‌ئ ئاخونده‌کان له‌ ئێران شوعار و دروشمیان داو، داوایان له‌ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ به‌تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی سوید کرد که‌ په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ڕژیم بپچڕێنن و پشتیوانی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران بن.

له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شێکی زۆر له‌سیاسه‌تمه‌داران و دۆستان و یارانی ئازادی  په‌یامیان پێشکه‌ش کردو خوازیاری ڕزگاری و ئازادی گه‌لانی ئێران بوون دژی زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه‌.

ژمارەیەكی به‌رچاو لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی نۆردیك بەشداریان لەو یادە مەزنەدا كرد. شایانی گوتنە بەو بۆنەوە عەلی بەهرامی بەرپرسی رێكخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی ٤١مین ساڵرۆژی سەركەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی پەیامی تەشكیلاتی دەرەوەی سازمانیان بەو بۆنەوە پێشكەش كرد.


 
ڕێکه‌وت: 2020-02-09 13:48:02
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی