له‌سه‌رهێل 132
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی سەرەخۆشی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستامەلا جەلال شافعی


بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەلال شافعی، سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزیان، خەڵكی شاری سەقز و خەڵكی كوردستان ڕادەگەێنم.
مامۆستا مەلا جەلال شافعی یەكێك لە مامۆستا تێكۆشەرەكانی كوردستانی ئێران بوو كە خزمەتی بە گەل و نیشتمان كردو لە سەردەمی ڕژیمی شاه و لە ماوەی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان لە دژی ئەو ڕژیمە، یەکێک لە هاوكارانی نزیکی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی، یەکێک لە ڕێبەرانی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان و دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو. مامۆستا مەلا جەلالی شافعی لە زۆربەی سەفەرەكانی مامۆستا سەید جەلال بۆ شارەكانی كوردستان، هاوڕێی جەنابیان بوو.
مامۆستا مەلا جەلال شافعی وێڕای خزمەتێکی زۆر بەنەتەوەکەی، سەربەرزانە ژیاو هیچ كات بەڵێی بۆ ڕژیمی ئاخوندی نەگووت، كۆچی دوایی بەڕێزیان، زیانە بۆ خەڵكی كوردستان.
جارێكی دیكە شەرەخۆشی بە خانەوادەی مامۆستا مەلا جەلال شافعی و خزمان و دۆستانی و خەڵكی قاڕەمان لە شاری سەقز بە تایبەتی و خەڵكی كوردستان بە گشتی ڕادەگەێنم.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
27ی ڕەشەممەی 1398 كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2020-03-17 09:07:21
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی