له‌سه‌رهێل 134
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كۆچی دوایی ئافرەتێكی تێكۆشەر لە ناوچەی شاری بانە

ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 1ی خاكەلێوە، ئافرەتێكی تێكۆشەر و نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی کانی سووری سەر بە شاری بانە كۆچی دوایی كرد.
خوشكە فاتمە (پیرۆز) شەریفی خەڵكی كانی سووری شاری بانە، خوشكی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی چالاكی سازمانی خەبات، كاك جەلال شەریفی بوو، کە بەهۆی نەخۆشی سەكتەوە، كۆچی دوایی كرد.
خوشكە پیرۆز كەسێكی كوردپەروەر و دڵسۆز بە كاك جەلال و رێبوارانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بوو.
سازمانی خەبات بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی بە كاك جەلال شەریفی، و هەموو خزم و كەس و کار و خەڵكی كانی سوور و ناوچەی بانە دەڵێ و لە خوای گەورە داواکارە كە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجیعون
ڕێکه‌وت: 2020-03-20 21:15:04
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی