له‌سه‌رهێل 70
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هاوەڵاتیەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بانە بە نەخۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

شەوی پێنج شەممە ڕێكەوتی 29ی ڕەشەممەی 1398ی هەتاوی، كەسایەتیەكی خۆشناوی گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە و ئامۆزای كاك عومەری كەریمی ئەندامی چالاكی سازمانی خەبات بەهۆی نەخۆشی كؤرۆناوە كۆچی دوایی كرد.
مەناف ڕەسوڵی كوڕی مام ئەحمەد، دوای چەند ڕۆژ ململانێ‌ لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا، شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی، لەبیمارستانی شاری بانە، كۆچی دوایی كردووە.
ناوبراو ئامۆزای كاك عومەری كەریمی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی چالاكی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانەو كەسایەتیەكی خۆش نێو و هاوكاری خەڵكی هەژار و كەمدەرامەدی ناوچەی بانە بوو.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەوبۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە كاك عومەری كەریمی، کەس وکار و خزمان و خەڵكی گوندی بڵەسەن و ناوچەی بانە دەكات.
انا للە و انا الیە راجیعون
ڕێکه‌وت: 2020-03-21 08:13:10
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی