له‌سه‌رهێل 92
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دایكی شەهیدێكی سازمانی خەبات لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد

 دایكی فەرماندەیەكی شەهیدی سازمانی خەبات لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد.
لە چەند رۆژی رابردوودا دایكە گەوهەر گەوهەری دایكی شەهیدی فەرماندە شەهید حسەین كەریمی لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد.
دایكە گەوهەر یەكێك لەو دایكە نیشتمانپەروەرانەی نەتەوەكەمان بوو كە زۆر دڵسۆزانە و بە هەست كردن بە ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكان رۆڵەكەی پەروەردە كرد و پێشكەش بە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی كوردستان و سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانى كرد.
شەهید حسەین كەریمی یەكێك لەو فەرماندە و كادرە بەرجەستە و لێهاتووانەی سازمانی خەبات بوو كە بەو پەڕی باوەر بە رێبازەكەی ئەرك و وەزیفە تەشكیلاتیەكانی خۆی ئەنجام دەدا كە بەداخەوە لە شەڕی بەناوبانگی پشتی سەدبار و نجنێ و مەنیجەڵان لەگەڵ پۆلێك لە هەڤاڵانی شەهید بوون.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكە گەوهەر گەوهەری سەرەخۆشی لە خانەوادە، كەس و كار و خزمان و خەڵكی شاری بانە دەكات.
انا للە و انا الیه راجیعون
ڕێکه‌وت: 2020-03-21 20:05:16
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی