له‌سه‌رهێل 78
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كۆچی دوایی دۆستێكی سازمانی خەبات بە هۆی نەخۆشی كۆڕۆنا لە شاری بانە

هەواڵمان پێ‌ گەیشت كە بەداخەوە حاجی عومەر ئەحمەدی ئەنجێنەیی، كوڕی حاجی مەلا عەزیز و برای حاجی مەلا ساڵحی گوندی ئەنجێنە، بە هۆی نەخۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد. خانەوادەی مەلا ساڵح ئەنجێنەو خەڵكی ئەنجێنە لە پشتیوانان و دڵسۆزانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانن. سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی حاجی عومەر، سەرەخۆشی بە مامۆستا مەلا ساڵح و خانەوادەی حاجی عومەر، وە خەڵكی ئەنجێنە ڕادەگەێنێ و هاوبەشی ماتەم و پەژارەیانین و لە یەزدانی بێ‌ هاوتا داوا دەكەین سەبرو خۆڕاگریان بداتێ‌.
ڕێکه‌وت: 2020-03-29 21:31:57
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی