له‌سه‌رهێل 35
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە ڕوماڵی ڤایرۆسی کڕۆنادا، ڕۆڵی ئافرەتان لەبەر چاوبگرن !

لە ڕوماڵی ڤایرۆسی کڕۆنادا، ڕۆڵی ئافرەتان لەبەر چاوبگرن !

وەرگێڕان لە عەرەبیەوە: زێنەب حسینی

ئەو پێکهاتانەی کە کار لەسەر ئافرەتان دەکەن لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکیتر جیاوازە، بەڵام مەترسیەکە لێرەدا ئەوەیە کە سەربەخۆی ئافرەتان دەبێتە قوربانیێکی نهێنی ئەم پەتایە، لەسەر تاسەری جیهاندا.
ئێما لیگنرۆد پۆبێرغ ی ڕاوێژکاری بەرنامەی جێندەری و گەشە پێدان لە "ڕێکخراوەی هاوکاری ڕاگەیاندنی نێو دەوڵەتی" (IMS)،" دەڵێت:
نابێ پەخشکردنی هەواڵەکان لە لایەنی جێندەریەوە مەسەلەیەکی لاوەکی بێت- بەڵام لە کاتی ڕوداوەکان ئەبێ لە پێشترینەکان بێت، ئەگەر وانە بێت، ئەوە ڕاگەیاندنەکان شەریکی قوڵکردنەوەی ڕوداوەکانن و پێشێلگەری ئەو دەستکەوتانەن کە جوڵانەوەی یەکسانیخوازین لە سەرتاسەری جیهاندا.
خستنە ڕووی پەتاو کێشەی نوێ لە ڕوماڵکردنی هەواڵ، وا لە ڕۆژنامە نوسان و لێکۆڵەران دەکات لەگەڵ ڕەوت و گەشەی خێرای ڕوداوەکان بڕۆن، لەگەڵ ڕوبەڕووبونەوەی کێشمە کێشی پێش هاتوو بۆ پاراستنی کارمەند لە تووش بون و ئەرکدار بوون بە هێورکردنەوەی کۆمەڵگە لە بڵاو بونەوەی ئەو ڤایرۆسە.
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی هاوکاری نێودەوڵەتی، ئەیەوێ کە ڕاگەیاندنەکان هەمە لایەنەبێت و بۆ هەموان بێت، لە کاتێکدا سەرژمێریەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێژەی ئافرەتان لە ڕاگەێندنەکانی خوێندنەوە و بیندراو و بیستراوەکان لە 24 لەسەد نابێ و 19 لە سەد، پسپۆڕەکان بانگ دەکرێن.
سێ لایەن دەگرێتەوە:

سەر ژمێریەکان باس لەوەدەکەن کە کڕۆنا ڤایرۆس، زۆرتر پیاوان دەیگرن و دەبنە قوربانی تا ئافرەتان.
ئەگەرچی هەندێک لە شارەزایان لە توێژینەوەکانیاندا بەردەوام باسیان لەوە کردوە ئافرەتان زۆرتر ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشیەکان هەیەو ئێستاش بەردەوام ئازار دەچێژن بەهۆی ئەو هەموە کێشەیەی ڤایرۆسی کڕۆنا دروستی کردوە.
بۆ نمونە توش بونی ئافرەتانی بە تەمەن بەو نەخۆشیە و دوورخستنەوەیان لە مەیدان و بە هەند وەرنەگرتنی ڕاو بۆچونیان لە چۆنیەتی ڕوبەڕوو بونەوەی ئەو ئافەتە.
هێزی کار لە بەشەکانی تەندروستی و چاودێری لە جیهاندا، 75 لە سەدا ئافرەتان پێکی دێنن.
ئەوە جگە لەوەی کە زۆربەی کاتەکان لە ماڵەکانی خۆشیاندا بەڕێوەبەری و چاودێری خێزان و چێشت لێنان بۆ منداڵ و ئاگا لێبونی گەورە ساڵانیان لە ئەستۆیە......
هەر بۆیە و مادام ئەو هەموو بەرپرسیارەتیەیان لەسەر شانە چ لە سەر کارو چ لە ماڵەوە، ئەوە زیاتر مەترسیان لەسەرە بۆ توش بون بە کڕۆنا.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتوە کە (لیژنەی کیەری نێو دەوڵەتی) کە پەیوەندارە بە ڕوداوە مرۆییەکانی کە پشت دەبەستێ بە لێکۆڵینەوەو توێژینەوەکانی نەخۆشیە واگیرەکانی پێشوو، دەڵێ :
ئافرەتان سێ جۆر بەرپرسیارەتی و ئەرکیان لەسەر شانە لە کاتی ئەو ڕوداوانە، بەرپرسارەتی خۆ پارێزی لە نەخۆشیەکەو هەوڵی ڕوبەڕوو بونەوەی، مەترسی توشبونیان بە ڤایرۆسەکە، لەگەڵ ئازاری سۆزداری و جەستەیی و کۆمەڵایەتی و ئابوری.
لەگەڵ ئەوەی ئافرەتان 75 لەسەدی هێزی کارن و لەبەشی ئاگا لێبون و چاودێری تەندروستین، پیاوان 72 لەسەدی پلەو پۆستە باڵاو جێ بەجێ کارەکانن لە مەیدانی تەندروستی جیهانی.
ئەو توێژینەوانە دەریان خستوە کە لەگەڵ ئەوەی ئافرەتان زۆرتر ڕوبەڕوی گرفت دەبنەوە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە، کەچی پیاوان سیاسەتی ڕوبەڕوو بونەوەو چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو نەخۆشیە گەشە پێ ئەدەن. هەر بۆیە گرنگە کە ڕاو و بۆچونی ئافرەتان لەو بارەوە بڵاو بکرێتەوە.
ئیما باس لەوە دەکات و دەڵێ : گرنگە ڕاگەیاندنەکان وێنەیەکی بەرفراوان نیشان بدەن، نەک هەر بە کورتی باس لە ئاماری توشبوان و ڕێژەی مردوان بە ڤایرۆسی کڕۆنا بکەن، بەبێ نیشاندانی وێنەیەکی جێندەری گشتگیر لە وەڵامدانەوەی سیاسەتەکانی ڤایرۆسی کڕۆنا، دەکەوینە مەترسیەوە بە پشت گوێ خستنی ئافرەتان لەو گروپ و کۆمەڵانە و بەکەم سەیرکردنی هاودەنگەکان لە ڕێکارەکانی بڕیاردان.
ڕاگەیاندنەکان پێویستە ڕۆڵ ببینن لە گەیاندنی ئەو دەنگانەو بە دڵنیایش دەتوانن وابکەن.

کاتێک ڕوداوەکان ڕوو ئەدەن:

وێناکردنی ڕوداو و کارەساتەکان جیاوازن، چ پزشکی بێت یان ئابوری یان کێشمە کێشەکانی پەیوەندی بە ڕوداوە سروشتیەکانەوەو چۆنیەتی گەورە کردنیان.
ئەو شتانەی کاریگەری لەسەر ئافرەتان دا ئەنێ لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، هێلین لویسی ڕۆژنامە نوس و نوسەری کتێبی "ژنانی بەتوانا:
مێژووی ژنانە لە یانزە ڕوبەڕوو بوەنەوەدا"
سەربەخۆی ئافرەتان دەبێتە قوربانی نهێنی ئەو پەتایە، لە سەرتاسەری جیهاندا.
لە بابەتێک کە لە ( The Atlantic) بڵاو کراوەتەوە هێلین نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە ئەم ڤایرۆسە ببێتە هۆی دواخستنی هەوڵ و تێکۆشانەکانی یەکسانی هەردوو جنس لە سەرتاسەری جیهاندا.
لە وڵاتانی پێشکەوتوو، هاوسەرەکان ناچار دەبن بڕیار بدەن کە کامیان ماڵ بەڕێوەبەرێ. لەبەر ئەوەی پیاوان موچەیان زۆرترە لەو خێزانانەدا، بۆیە ئافرەتەکە بڕیار ئەدات کە نەچێتەوە سەرکار و بۆ ماوەیەکی زۆر بێ کار دەمێنێتەوە. باشتر وایە هەردووکلا هەمان چارەنوسیانهەبێت لەم کاتی ئابوریە حەستەمەدا.
بەڵام ڕێژەی موچەی پیاو زووتر ئاسایی دەبێتەوە تا ئافرەتان.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئافرەتان لە زۆر شوێنی تر ئیشی ناڕەسمی و نیوە کار دەکەن لە سەرتاسەری جیهاندا، هەر بۆیە زۆر جار ئەم جۆرە کرێکارانە کارخانەو دامەزراوە گەورەکان دەست بەرداریان دەبن کاتێک پێویستە کرێکارەکانیان کەم بکەنەوە. لەوانەیە ڤایرۆسی کڕۆنا ببێتە هۆی کەمکردنەوەو سنوردار کردنی ژنان و ئازادیەکانیان و دەستکەوتەکانیان کە لە ماوەی ژیانیاندا بە دەستیان هێناوە، بەڵکو لەوانەیە هەندێک لەو ئافرەتانە ئەو داهاتەی پێشتر بەدەستیان دێنا لە دەستی بدەن.
یەکێکیتر لە کێشەکان کە دەبێتە هۆی نیگەرانی، توندوتیژیە بەرامبەر بە ئافرەتان؛ ئەو دەردەی کە لە هەموو کەرتەکانی جیهان بڵاوە هەروەک ڤایرۆسی کۆڤید 19.
لەسەر ئاستی جیهان، لە هەر 3 ئافرەت یەک دانەیان لە ماوەی ژیانیدا ڕوبەڕوی توندوتیژی جەستەی و جنسی یان هەردوکیان دەبێتەوە، لەلایەن هاوبەشی ژیانی یان کەسێکی نەناس.
توندوتیژی هاوژیان و توندوتیژی جنسی و بازرگانی کردن بە مرۆڤەوەو هاوسەرگیری کەم ئەندامان، بە یەکێک لە کێشە سەرەکیەکان دائەنرێ لەکاتی کارەساتەکاندا، بە پێی ڕاپۆرتی " نوێنەرایەتی کیەری نێودەوڵەتی" بە تەجروبەو بەڵگەی ڕوداوەکانی پێشتر.
ڕێژەی توندوتیژی خێزانی کە ڕاگەێندراوە بەهۆی کەرەنتینەوە زۆر زیادی کردوە.
کەرەنتینەو ڕێگە گرتن لە چونە دەرەوەی خێزان هەڕەشەیە بۆ سەر سەلامەتی ئافرەتان، لەگەڵ ئەوەی کە دەزگا پەیوەندیدارەکانی پارێزەری ئافرەتانیش کارەکانیان بە هەمان هۆکار سنوردارەو زۆربەی کارەکانیان دەبێتە کاری ئەو نەخۆشیە.
ئەوە سەلماوە زیانەکانی ئەو پەتایە تەنیا تەندروستی و سەلامەتی و خۆشگوزەرانیەکانی ئافرەتان تێک نادا، بەڵکو کاریگەری دادەنێ لەسەر خوێندن و تەندروستی خۆراکی و کارکردن، بەڵام زۆربەی کاتەکان ئەو شتانە هەمووی پشت گوێ دەخرێن لەکاتی ڕوداوەکان.

دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەبێ چیبکەن؟
"ئێما" ڕاگەیاندنەکان هان دەدات کە بەدوای چیرۆکێکدا بگەڕێن کە ئافرەت ڕۆڵیان تێیدا هەیە و ڕاوبۆچونیان وەرگیرێ لەگەڵیشیدا گرنگی دان بە دەستەو گروپێک کە پێویستیان هەیە.
پێویستە گرنگی بدرێ بەوەیکە کەسانی شارەزا پشتیان پێببەسترێ وسودیان لێوەرگیرێ لە هەردووک لا بە یەکسانی.
ئەگەر بێت و دەستگای ڕاگەێندنەکان گرنگی نەدەن بە کۆکردنەوەی هەموان، ئەوا ئافرەتان و ئەو دەستەو کۆمەڵە لاوەکیانە، دوور دەخرێنەوەو لەسەر هەمان ڕێڕەو دەمێننەوەو کەس نابێ باسێک لەبارەیانەوە بکات.
ئەگەر ڕاگەیاندنەکان ئاگای لە هەردوو جنس نەبێ و یەکیان بەسەر ئەویتردا زاڵ بکات، ئەوکات دەچێتە بەرەی پاڵپشتی پێشوو و خزمەت کردنی ڕاوبۆچونی چەق بەستوی کۆمەڵگە، کە لەوانەیە پاشهاتێکی دورودرێژی هەبێ لە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی و چۆنیەتی ڕوانینی بۆ یەکسانی.
بە خۆشحاڵیەوە، زۆرن ئەو دەزگاو ڕاگەیاندنانەی کە هەوڵ ئەدەن بە وریاییەوە ڕەفتار بکەن و مافی هەردوک لا بپارێزن و ئەو ڕەفتارەیان یەکێکە لە بناغەی ئیشەکانیان.
ڕێکخراوی داکۆکیکار لە ڕاگەیاندنی نێو دەوڵەتی (IMS) لەگەڵ ڕاگەیاندنە لۆکاڵیەکان هاوکاری یەک دەکەن بۆ گەیاندنی ڕێنمایەکانیان لە بارەی پێشکەش کردن، کە پەیوەندی بە باوەڕ و دۆخی کاری دادپەروەرانە بۆ هەردوولا هەیە.
زۆر دەزگاو ڕاگەیاندن هەیە کە ئەو شێوە کارە پەیڕەو دەکات و جیاوازی ڕەگەزی پەیڕەو ناکەن.
ڕاگەیاندن دەتوانێ توانای ئافرەتان و دەنگیان بەکار بێنێ و ڕۆڵی کارایان نیشان بدات لە چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی کڕۆناو پشتیوانیان لە بەشداری کردن لە دەربڕین و شیکردنەوە گشتیەکان و ڕوبەڕوو بونەوەی تاک ڕەوی و مەسەلەی خاوەن بیروڕاکان لە کۆمەڵگەدا.
(ئێما) هیوادارە کە ڕاگەیاندنەکان کەڵک لەو هەلە وەرگرن لەم کاتە دیاری کراوە گرنگەدا بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە ئافرەت و پیاو لە دەزگای ڕاگەیاندنەکان و دەرەوەی ڕاگەیاندنەکان. پێداگری لەوە دەکات کە ئەوە بە تەنیا بۆ ئافرەت بەسود نیە بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگەیە، باشتر وایە دەزگای ڕاگەیاندن باس گەلێکی ڕەنگاو ڕەنگ پێشکەش بکەن کە دەرخستنی پێداویستیەکانی کۆمەڵگە و ڕوانینەکان و بیرو بۆچونی جیاوازە.
ئەگەر بێتوو بابەتەکانی کە پێشکەشی دەکەن ڕەنگاو ڕەنگ بێت و هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگە بگرێتەوە، ئەوە هەرچیەک کە بڵاوی دەکاتەوە زۆر وردترو سەرنجی بینەر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ، لەوانەیە ببێتە هۆی ئاڵوگۆڕی ئەرێنی لە کۆمەڵگەو داهێنەرانی سیاسەت، وای دەبینم ئەوە دەستکەوتە بۆ هەموان.
ڕێکه‌وت: 2020-04-05 04:05:58
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی