(پهخشان ک . ح . رێبوار)
من هەست و سۆزی ڕیبواری ڕێی شەهیدانم، بەنیازی گەشتێکی ناو نیشتمانم!
سوار شەپۆلی شنەی شەماڵ بووم، شنەی شەماڵی ئازادی!
بە بێ وچان و چاو لێک نان، دەبڕم چڕ و خڕ و دۆڵان. گەویە و لاپاڵ، سەربستو و چاڵ. لێڕهو لانواڵ. نزار و دەشت، هەوراز و لێژ، لاپێ و پێدەشت. بست بە بستی نیشتمانم، کوردستانی زێدە جوانم، سەرنج دەدەم، لێی دەڕوانم. وەک هەنگی شەیدای رووی گوڵان، وەک هوزاری عەشقی چڵان، بەدوای شیلە و گوڵ دا وێڵم، گشت شوێنێک بە چاو دەکێڵم. تاچاو بڕکا لێی دەڕوانم، ئای چەند جوانە کوردستانم!.
شەیدا و سەرمەست، بی ترس و خۆف ،بەبێ دەربەست. سەرنج دەدەم سەروخواری، لە گوند و باژاڕ و شاری. بەلەز دەبڕم چۆڵ و هەردان، جاڕ و بوورە و ملەو زەردان. شانە دەکەم بسکی گیا و گۆڵ، لە سەریان دەسڕم خاک و خۆڵ. کەویە بەفران دەتارێنم، گەزیزە و نێرگز دەدوێنم. بە باراناوی بەهاری، لە ئاسمانی کوردەواری. گیان دەدەم بە شیوەڵک و خڕ، پڕ ئاو دەکەم جۆگە و لادڕ. چرۆ دەکەمە دیاری داران،بە برووسکەی هەور و نمەنمەی باران. دەدرەوشێنمەوە سروشت و جوانی، بە ژیان دەبەخشم دیاری یەزدانی. دارستان بڵێ بەستوە گۆرانی،سروشت هەر بۆ خۆی ببی حەیرانی!.....
لە سەر پشتی شەماڵەوە، لە ناو دەریای خەیاڵەوە.لە گشت نیشتمانم روانی، هیچم نەدی بێجگە جوانی!.
لە زۆر شوێن گوڵزارم دەدین، رازاوە و جوان،سەرسەوز و شین. رادەژان، دەلارانەوە، بە شنەی شەمال دەشنانەوە. جاڕە گوڵی میلاقەی سوور، تا چاو بڕکا دیار بوون لەدوور. لە هەر بن بەرد و دەوەنێ،لە داوێنی هەر بەندەنێ!، لە گۆڕستانی هەر گوندی، لەهەر بەرزی و لوتکە و دوندێ!. گوڵان لە یەکتر بوونە کۆڕ،بوونە پەرژینی دەوری گۆڕ. گۆڕی شەهیدی رزگاری، کیژو کوری کوردەواری!. ویستم بپرسم لە شەماڵ، گەییم بە پیرێ کۆنە ساڵ!. پووشاکێکی دڕاو لەبەر، کۆنە کڵاوێکی لەسەر!. چاویلکێکی شیشە لە چاو، وەکاز بەدەست و پشت چەماو!.تەسبیحێکی هەزار دانە، لە ملیا بۆتە گەردانە!. پرچی درێژ و پەرێشان، هەمبانەێکی کۆن لە شان!. نوورانێک بە بیر و ژیر، ماندو و شەکەت، کەنەفت و پیر!.
گازی کردم: هۆۆۆ شەماڵ سوار!، لەو بەرزاییە نایەیتە خوار؟! بۆ هێند بە پەلە و تاڵووکەی؟، بۆ کوێ دەڵیی گیژەڵووکەی؟!.لە دوای چی عەوداڵ و وێڵی؟، جۆڵ و ڕەقەنان دەکێڵی؟!. بەم بەهار و خاکەلێوە، لەم چۆڵ و هەڵدێر و کێوە. بەسوار باڵی شەماڵەوە، کەوتویە ناو خەیاڵەوە؟!.
ڕۆڵەم!
پەلە پەلی ناوێ، لادە لای مامی خۆت تاوێ!. بزانم چت لە دڵ دایە، کوێت قۆناغە و چت تەمایە؟!.
چوومەلای وەستام بە پێوە، سڵاوم لێکرد لە ڕێوە. وتم: پیری خاوەن بیر و هەستم، عەوداڵم لە شوین مەبەستم!.لە پەڕتووکێک دەگەڕێم کە هەموو دەرد و ژانی لێوەخوێنم. وەک ئاوێنەێکی باڵا نوێن،مافی گەلمی تیا بنوێنم!. پەڕ بە پەری هەڵدەمەوە و ، باس بە باسی لێکدەمەوە. دەردو ژانی بی بەشانی تیا تۆمار بێ،بە بارتەقای رەنجی گەلێکی هەژار بێ!. پەڕکانی هێندەی کوردستان بەرین بن، باسەکانی وەک ئاوری نەورۆز بە تین بن. بە ئەشک و خوێن نوسرابنەوە، پیت و ووشە و ڕستەکانی وەکو هەڵبەستی نەوەستی، بە خامەی گەڵ خۆشەیستان هۆنرابنەوە. سەردێڕی گشت باسەکانی، بە ووشەی شەهید ڕازابنەوە. دەمەوێ بچمە سەر لوتکەی بەرزی نیشتمانم، تا لەوێوە پڕ بە سۆمای چاوەکانم،لە گشت لاێکی بڕوانم.وەک عەسەس و پارێزەرێک، وەک چاودێر و خەم لەبەرێک. ببم بە دەنگیکی وەها، هیچ دەنگێک باشاری نەکا!. ئەی پیری ژیری کۆنەساڵ!. دە پێم بڵێ بەزمانی حاڵ. لە کوێ بێنم ئەو پەرتووکە،چۆن وەیدۆزم ئەو نەینووکە؟! [١]
لێم هاتە جواب ئەو لالۆی پیر، وتی: گوێت رادێرە وەک ژیر. ئەوەی تۆ بەدوایدا وێڵی،هەرد و چیای بۆ دەکێڵی!. ئەوە منم، مێژووی وڵات!، باسی فیداکاری و خەبات!. دووچاوی منن ئاوینە، چیت دەوێ لێیان وەخوێنە.باسی دەردی کوردەواری، مێژووی شۆڕشی رزگاری. ماڵ وێرانی و دەربەدەری،فیداکاری و دەردی سەری. تێک شکان و ڕاسانەوە، نسکۆبردن، هەستانەوە!. ماڵ بە کۆڵی، ژینی چۆڵی. گریە و ناڵە و پاڕانەوە، لە رووی دژمن وەستانەوە. بە رۆژ لە زەندۆڵان خزین، بە ساڵ لە زیندان دا تەزین،خۆ نەدرۆڕاندن ،نەبەزین. سەنگەر و سێرە گرتنەوە، بەرووی نەیار دا چونەوە. هەموو لەلام هەڵگیراون لەسەر پەڕەی دڵ نووسراون!. لێم وەر پێش، تێمڕامینە، چیت پێویستە لێم وەخوینە. شیرینترین باسەکانم،تۆماری ناو پەرەکانم. لێی ڕامینە دانەدانە،باس و خواسی شەهیدانە. لێم وەخوێنە هەر لە جێوە، باسی شازدەی خاکەلێوە!. رۆژی شەهیدانی خەبات، هەر خەباتە رێگای نەجات.
کە سەرنجم دا و لێم ڕوانی، لە گشت ڕستەو دێڕەکانی.گشت نوسرابوون بە خوێنی سوور،دەدرەوشانەوە دوور بە دوور.باسی شههید، خوێن و خەڵات، ئاسۆی دووری روونی وڵات.کە کردمەوە بە ڕیکەوت، داستانێکم چاو پێکەوت!. لە باسی یەکشەوەدا نووسرابوو: وشە حەوت و ڕستە حەوت و باس حەوت، سێرە حەوت و سەنگەر حەوت و گیان حەوت. کاروانی گیانفیدایان لێرە خەوت!.بەخویندنەوەی ئەم ڕستانە، لەم بەسەر هات و داستانە. من و شەمال و لالۆی پێر، بەم ووشانە خۆمان کرد ژیر:
هۆ یەکشەوە! بووکی ناو کەژاوەی سووی موکریانم!. شەرمن مەبە، لە ژێر تارای گوڵاڵەی ئەم بەهارەدا،سەرهەڵبڕە.وەک زامی جەستەی شەهیدان، دەمت وەکە و دەنگ هەڵبڕە. بڵی ئەی گەل!. خەنەی دەستم خوینی سووری لاوەکان بوو، بەهار نارنجی سەر سەرم، کفنی ئاڵی شەهیدان بوو!.
[١] ــ نەینووک، واتە ئاوێنە
بهشی ( ئهدهب و هونهر )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-01-27


تووڕەیی خەڵکی لوبنان لەبوونی بارهەڵگرەكانی ڕژیمی ئێران لە وڵاتەكەیان!
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-01-25

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-27
دوڕسا مەهیببەپێی وتەی ڕاگەیاندن و میدیا خۆماڵی و ناوچەیی و تەنانەت جیهانیەکانیش لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا نزیک بە سەد کەس لە کوڕان و کچانی شارو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی بەهانەی دیارو نادیار گیراون و ڕەوانەی چاڵەڕەشەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران کراون . ڕوون و ئاشکرایە کە بەبێ گومان گرتن و بێ سەرو شوێن کردن و ئەشکەنجەو کوشتن بەدرێژایی چل ساڵی ڕابردوو بەشێک نا، بەڵکوو هەموو ناوەرۆک و بنەما سەرەکیەکەی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانی پێک هێناوە ، بەڵام ئەم شەپۆلی گرتن و دەستبەسەرکردنە نوێیەی کە لەم دوایانەدا لەلایەن ئەو رژیمەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەری هەڵداوە ، هەڵگری قسەکردن و لێکدانەوەو لێکۆڵ زیاتر ...



لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18
