له‌سه‌رهێل 137
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یادی سەروەران

سەروەری گەل: شەهید مەلا عەلی ڕەسوڵی
یەكێك لەو شتانەی كە كار دەكاتە سەر گیانی شۆڕشگێری و دەبێتە هاندەری هەڵگرانی ئاڵای ئازادی و ڕێبوارانی ڕێبازی شانازی خوڵقێنی شەهیدان، هەر یادی ئەو شەهیدانەیە و ڕێزگرتن لە ئامانج و ڕێبازەكەیانە، بەو مانایەی دەكرێ بڵەین یەكێك لەو دەرسانەی زانكۆی مەزنی شۆڕش كە مرۆڤی شۆڕشگێر بە فێربوونی سوور دەبێ لە سەر هەوڵ و تێكۆشان، یادی شەهیدانە. چونكە ئەو شەهیدانە دەرسی فیداكاری و لە خۆبوردوویی بە كردەوە بە ئێمە دەڵێن و پێمانی حاڵی دەكەن كە چۆن پەیمان ببەستین و چۆن پێی وەفاداربین و چۆن بژین و چۆن بمرین. لە ناو شەهیدە سەربەرزەكانماندا یادی شەهیدی نەمر مەلا عەلی ڕەسوڵی دەكەین كە بە گیانبازی و فیداكاری، لە پێناو خاک و نیشتمان گیانی خۆی بەخشی.
شەهید مەلا عەلی فەرماندەی لێهاتوو ئاگاو تێگەیشتوو و كوردێكی پاك و كورد خۆشەویست بوو.
شەهید مەلا عەلی دەردی دەرونی كوردانی دەزانی و وێران كران و سووتاندنی كوردستانی بە چاوی خۆی دیبوو و ئازاری گەلەكەی بە ئازاری خۆی دەزانی. شەهید مەلا عەلی لە ساڵی 1338 لە گوندی سپیاڵی كوردستانی ئەودیوو هاتە دنیا.
هەر لە ساڵەكانی هەوەڵی شۆڕشی كوردستانی ئێرانەوە هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەكانی كوردستانەوە و لە ساڵی 1359 دا خەباتی بێ وچانی خۆی شان بە شانی برا پێشمەرگەكانی لە سەنگەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە دەست پێكرد و لە دژی هێرشی داگیركەرانی كوردستان و جاشە بە كرێگیراوەكانی نۆكەری ڕژیمی خومەینی تا دوا ڕۆژی ژیانی گیان بازی كرد. لێهاتوویی شەهید مەلا عەلی لە كارو باری نیزامیدا بوو بە هۆی ئەوەی كە لە مانگی 12ی 1360دا بە فەرماندەری لقی شەهیدانی( بۆیەن) و لە مانگی 9ی 1362دا بە جێگری فەرماندەری هێزی شەهید سەید خەلیل داندرێ، لە ڕۆژی 4/3/1363 لە شەڕێكی قارەمانانەدا كە پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستان لە کێوی( نهێنی ) نزیک سەیرانبەن هەڵکەوتوو لە ناووچەی بانە كەوتبوونە گیانی دوژمنانی ئازادی و زیاتر لە 30 كەس لە ئەفرادی دوژمن كوژران، بەداخێکی گرانەوە بە گوللەی دوژمن پێكراو لە ڕۆژی 5/3/1363دا ماڵئاوایی لە هەمووان كرد و شەهید بوو.
هەزاران لە سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدەو سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی كورد و كوردستان
ڕێکه‌وت: 2020-05-25 20:18:53
به‌شی ( شه‌هیدان )





دیمانه

سیاسی