
ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 7/6/2020 كات 13:00، كۆبوونەوەی تەشكیلاتی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو.
ئەو كۆبوونەوەیە كە بە بەشداری هەریەك لە بەڕێزان كاك عەلی بەھرامی بەرپرسی ڕێكخستنی دەرەوەی سازمان، و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرس و ئەندامانی بەرێزی كومیتەی نۆروێژ، بە خولەكێك بێ دەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێ كرد.
لە سەرەتادا کاك عبدالله بەرپرسی گشـتی كۆمیتەی نۆروێژ كۆبوونەوەكەی كردەوەو بەخێرهاتنی بەشدارانی كرد، پاشان ڕاپۆرتێكی پوختی لەسەر كار و چالاكییەكانی كۆمیتە لە وڵاتی نـۆروێژ پێشكەش كرد.
دواتر كاك عەلی بەھرامی چەند وتەیەكی سەبارەت بە گۆڕانكاری و ڕوداوەكانی جیهان، ناوچەكە و ئێران و كوردستان پێشكەش كرد، و لە درێژەی قسەكانی دا باسێكی پوختی لەسەر چۆنیەتی كاروباری تەشكیلاتی سازمان لە دەرەوەی وڵات و قەوارەی نوێی پێكهاتەی ڕێكخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات، پێشکەش كرد، كە لەلایان ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژەوە بەگەرمی پێشوازی لێ كرا.
دواتر كاك مەحمود یوسفی بەرپرسی بەشی گشتی پێوەندی كۆمیتە باسێكی پر ناوەرۆکی لە سەركاروباری پێوەندی سازمان لە دەرەوەی ولات بەتایبەت وڵاتی نۆروێژ كرد.
دواتر کات درایە بەشداربووان و بە ڕەخنەو سەرەنج و تێبینی خۆیان سەبارەت بە كاروباری سازمان لە وەڵاتی نۆروێژ باس كرد و لەلایەن كاك عەلی و كاك عەبدوڵڵاوە وەڵام درانەوە.
لە درێژەی كاری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر پێكهاتە و بەشەكانی كومیتە، كە كاك رامیار رەحماندوست وەكوو بەرپرسی بەشی راگەیاندنی كومیتە هەڵبژێردراو پلان و بەرنامەی نوێ بۆ كاری بەشەكانی دیكە داندرا.
لە كۆتاییدا بەشدارانی كۆبوونەوە پێكەوە بریاریان لەسەر زیاتر چالاك كردنی كومیتە و كاری سازمان لە نۆروێژ دا.
كومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
بەشی راگەیاندن
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





