
خهباتمیدیا: رۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، له درێژهی کۆبونهوه تهشکیلاتیهکان رێكخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران کۆبونهوهیهکی ئینتهرنێتی بۆ ژمارەیەك لە ئەندامانی دیار و دڵسۆزی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی سوییس، ئوتریش، ئینگلیس، سپانیا، بلژیك، رۆمانی، هەنگار و یونان ڕێکخست. سەرەتای كۆبوونەوەكە بە دەقیقەیەك بێ دەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان بەتایبەت شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات و لە سەروویانەوە رێبەری دڵسۆز و فیداكاری نەتەوەكەمان مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی دەستی پێ كرد.
كاك ئازادی حوسێنزادە بەرپرسی كۆمیتەی سوییسی سازمان كۆبوونەوەكەی كردەوە و بەرنامەی كۆبوونەوەی بە بەشداربووان راگەیاند. دوا بەدوای كاك ئازاد، عەلی بەهرامی بەرپرسی رێكخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات باسێكی سیاسی لەسەر دۆخی ئێران، كوردستان و سازمانی خەبات پێشكەش كرد. لە باسەكەی دا كاك عەلی ئیشارەی بە دۆخی كۆمەڵگەی ئێران لە باری هەژاری، دۆخی نوێی كرۆناو بێ بەرنامەیی رژیم و بەهانا نەچوونی قوربانیانی ئەو نەخۆشیە مەترسیدارەی كرد و راگەیاند كە رژیمی ئێران لە كرۆنا لەلایەك بۆ بێ دەنگ كردنی نارەزایەتیەكانی ناوخۆ كەڵكی وەرگرتووەو لەلایەكی دیكە لەبەر باری گرانی ئابووری بەبێ گوێدانە مەترسیەكانی كرۆنا لەسەر خەڵكی ئێران بازاری شارەكانی كردەوە و دۆخی ئاسایی راگەیاند. لە پاڵ ئەوەدا كەوتە پروپاگەندە و راگەیاندنی ئامار و ژمارەی نادروست لەو بارەوە. ئەوە لە كاتێكدابوو كە رژیم ئامادەنەبوو هیچ جۆرە بەرنامە و پلانێك بۆ بەرەورووبوونەوەی كرۆنا جێبەجێ بكات.
لە درێژەی باسەكەیدا بەرپرسی رێكخستنی دەرەوەی سازمان ئیشارەی بە كێشە ناوخۆییەكانی رژیم كرد و وتی: بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی ساڵانێكی زۆرە لەسەر دزینی داهات و سەرمایەی خەڵكی ئێران و بەدەستهێنانی ئیمتیازی زۆرتر بۆ خۆیان شەر و كێشەیان هەیە و لە ئێستاشدا كە دۆخی ئێران و ژیانی خەڵك زۆر حەستەمە دەبینین شەڕی باڵەكانی ئەو دەسەڵاتە تا دێ زیاتر پەرەدەستێنێ. شەری باڵەكانی رژیم و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و دزی دەسەڵاتداران تا دێ زیاتر دەرفەت و بەستێنی نارەزایەتی و راپەرینە جەماوەریەكان زیاتر دەكات. ناوبراو لە باسەكەیدا هەروەها ئیشارەی بە دۆخی رژیم لە كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی كرد و وتی: وێڕای نارەزایەتیە جەماوەریەكان و بڵێسەی راپەرین لە ناوخۆی ئێران و كوردستان و بێزراوبوونی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە، لە كۆمەڵگەی نێونەتەوەییشدا رژیم تووشی قەیرانی جیددی سیاسی و دیپلۆماسی بووەو لە ئێستادا رووبەرووی قورسترین فشارەكان لە مێژووی خۆی بووەتەوەو بە خوێندنەوە بۆ ئەو دۆخەی رژیم، ئەو نەتیجە وەدەست دێنین كە دەسەڵاتی ئاخوندان لە ئێراندا هیچ داهاتوویەكی نیە و روخانی ئەو رژیمە لە هەر كاتێكی دیكە زیاتر مومكینە. بەرێزیان لە درێژەی باسەكەیدا شیكردنەوەیەكی لەسەر سیاسەت و بەرنامەكانی سازمانی خەبات كرد و ئیشارەی بە ئەركی ئەندامانی سازمان لەم دۆخەدا كرد.
كاك عەلی لەو بارەوە وتی: ئێمە ئەندامانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، پێویستە لە هەر وەلاتێك دەژین نوێنەرێكی چالاك و ئاكتیوی سازمانی خەبات و نەتەوەكەمان بین، پێویستە لێبڕاوانە كار بۆ ناساندنی بەرنامە و سیاسەتە دروست و نەتەوەییەكانی سازمان و دۆخی خەڵكی كوردستان و سیاسەتە داگیركاریەكانی رژیم و دەرد و ئازارەكانی نەتەوەی كورد لە كوردستان ئێران لە دامودەزگای وەڵاتان و رێكخراوە ناحكومیەكانی ئەو وەڵاتانە بكەین. لە سەرمانە وەك نوێنەرێكی سازمان و نەتەوەكەمان لە وەڵاتانی ئوروپایی هەنگاو هەڵگرین و كاریگەری دروست بكەین. لە دوای قسەكانی كاك عەلی بەشدارانی بەرێزی كۆبوونەوە بە رەخنە و تێبینی و پێشنیار كۆبوونەوەكەیان دەوڵەمەندتر كرد. لە كۆتایی كۆبوونەوە تەشكیلاتیەكەدا بریار لەسەر درێژەدان بەم جۆرە كۆبوونەوانە و كاری جیددیتر لەسەر ئەندامانی سازمانی خەبات لە دەرەوەی وەڵات درا.
رێكخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشی راگەیاندن
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





