له‌سه‌رهێل 41
دووشه‌مه‌‌ 5 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئایا نەخۆشی کۆڕۆنا نەخۆشینێکی دروست کراوە؟

ئامادەكردن و نووسينی: جەعفەر بەهرامی
هەروەکوو دەزانین نەخۆشی کۆڕۆنا لەچینەوە سەری هەڵداوە و دەوترێ ئەم نەخۆشینە بەشێوەیەک دروست کراوە کە بەهەموو شێوەیەک خۆی دەگۆڕێت. وەکوو دەڵێن جۆرێکی نوێی کۆڕۆنا لەچینەوە سەری هەڵداوەتەوە بەشێویەک کە وڵاتی چین باری نائاسایی ڕاگەیاندووە. بەپێی وتەی شارەزایەکی باڵای ناوەندی پێشگیری نەخۆشینەکانی وڵاتی چین باسی لە جۆرێکی دیکەی ئەو نەخۆشینە کردووە کە بەتازەیی لە پێکەنی پایتەختی چین قسەوباسی لەسەر دەکرێ، لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر هەبووە جیاوازترە. بەووتەی شارەزایان بەدواداچوونە ژێنەتیکەکانی سەر ئەم وایرۆسە دەری دەخات کە ئەم جۆرە نەخۆشینە شێوەی لە نەخۆشی کام وڵات دەچێ. هەرلەبەر ئەوەیە تاقی کردنەوەکان لەسەر ئەم نەخۆشینە بەردەوامە. هەندێک لە شارەزایان، دوکتۆرەکانی شارەزای نەخۆشینە درێژخایەنەکان وە هەروەها هەندێک کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی باس لەوە دەکەن کە نەخۆشی کۆڕۆنا، چەکێکی بایۆلۆژیکیە کە وڵاتی چین، ڕووسیە وهەروەها بەهاوکاری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دروست کراوە و هەروەها خەریکی بڵاو کردنەوەی ئەم وایرۆسەن بە وڵاتانی ناوچەکەدا. ئاشکرایە کە چین و ڕووسیە بەدوای دروست کردنی دەرزی دژە وایرۆسەکە نین و نابن بۆ ئەوەی ئەو ووڵاتانە بتوانن بەکەڵک وەرگرتن لەم بارودۆخە دونیا داگیر بکەن. وەکوو چۆن چەنگیز خانی مەغۆل ویستی دونیا داگیر بکات. بەداخەوە ئەم نەخۆشینە دروست کراوە هەموو وڵاتانی ناوچەکەی تەنیوە و قوربانی زۆری داوە. بەپێی ئامارە گشتیەکان هەتا ئێستا لە جیهاندا 7ملوێن و 995هەزار و 877کەس تووشی وایرۆسی کۆڕۆنا بوون،لەو ژومارەیە،435هەزار و 598کەس گیانیان لەدەست داوە، و هەروەها بەگشتی 4ملوێن و 128هەزارو318کەس چاک بوونەتەوە.ئەمریکا زۆرترین ڕێژەی تووش بووی هەیە لە جیهاندا کە ئەم ڕێژەیە زیادی کردووە بۆ 20هەزارکەس و چوار تووش بوی دیکە لە 24کاتژمێری ڕابردوودا،کە ئەم ڕێژەیە بەگشتی گەیشتووەتە 2ملوێن و 162هەزار و 228کەس. هەتا ئێستا لە ئەمریکا 117هەزارو 858 هاووڵاتی ئەمریکایی تووش بوو بەم نەخۆشینە گیانیان لەدەست داوە. هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەوڵاتانی ئەمریکا،بڕازیل و ڕووسیە چاک بوونەتەوە ژمارەیان گەیشتووەتە،870هەزار و50،453هەزار،453هەزار،568،هەزارو 50هەزار کەس چاک بوونەتەوە. هەروەها بەپێی ئاماری ڕەسمی وەزارەتی تەندروستی ڕژیمی ئێران ژمارەی قوربانیانی تووش بوو بەنەخۆشی کۆڕۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 8هەزار و 950کەس. بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئیسنا،سیما سادات لاری ڕۆژی دووشەممە 26ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە ئاماری تووشبوانی کۆڕۆنا بەگشتی لەئێران گەیشتووەتە 8هەزار و 950کەس. هەروەها ناوبراو باسی لە پێنج پارێزگای ئازەربایجانی غەربی،هۆمۆزگان،خوزستان،کوردستان و سیستان و بەلووچستان کردووە کە ئەم پێنج پارێزگایە وەکوو ناوچەی سوور ناو هێنراون. هەروەها لە پارێزگاکانی کوردستان ڕێژەی تووشبوان لەبەرزبونەوەدایە، بەپێی دوایین ئامارەکان لەشاری سنە 423کەس،سەقز404کەس،بانە221کەس،قوروە158کەس،دیواندەرە138کەس،مەریوان112کەس،بیجاڕ109کەس،کامیاران96کەس،دێولا86کەس و سەرواوا96کەس تووشی وایرۆسی کۆڕۆنا بوون.
ڕێکه‌وت: 2020-06-16 10:27:04
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی