
مێژووی گه‌لی كورد لێوانلێوه له ئازار و مه‌رگه‌سات و رووداوی دڵته‌زێنی ده‌ستی نه‌یاران و داگیركەران به سه‌ری دا و لاپه‌ره‌یێك له دیرۆكی ئه‌و گه‌له بێ مافه نییه ئازار و زامێكی قوڵ و بێ بهزەییانهی تێدا تۆمار نه‌كرابێ. یه‌ك له‌و ئازار و رووداوه دڵته‌زێنانه‌ی له لایه‌ن رژیمی به‌عسی رووخا‌و به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هات شیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شت و كوشتن و بریندار بوونی هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوانی كورد بوو.
7ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی كۆچی خۆری رژیمی به‌عسی عێراق، لهكردهوهێكی دڵره‌قانه و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاری سه‌رده‌شت و دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری كرده ئامانجی بۆمبه مه‌رگهێنه‌ره‌كانی و له‌ماوه‌ێكی كه‌م دا ژماره‌یێكی زۆر له خه‌ڵكی بێتاوانی شاری سه‌رده‌شتی شه‌هید و ژەهراوی كرد. له‌و كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه دا نزیك به 130 كه‌س له خه‌ڵكی سه‌رده‌شت شه‌هید و سه‌رووی 8000 كه‌س ژهراوی و زامدار بوون. ئه‌م تاوانه به‌ڵگه‌یێكی دیكه بوو بۆ سه‌ر تاوانه‌كانی دژمنانی كوردستان كه ده‌یانهه‌وێ ئه‌م نه‌ته‌وه قڕ بكه‌ن و ئاسه‌واری نه‌هێڵن. ئه‌م شێوه سه‌ركوت و هێرشه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یێكی زیندووی وه‌ك كورد، ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌یێك و پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه ئه‌م پرس وكاره‌ساتانه‌ی كه لە مێژووی كورد دا زۆرە، بكرێته بابه‌تێكی گشتی و له كۆر و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به جینۆساید و پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌ژمار بكرێت.
چه‌نده ئاستی ئه‌و جینایه‌ته به سه‌ره‌نج دان به پێوه‌ره ئینسانی و حقوقی و هه‌روەها كاتی روودانی ئه‌و كرده‌وه‌یه پانتایێكی گشتگیر و به‌رفراوانی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی رژیمی ئێران له‌دوای 33 ساڵ بەسەر ئه‌و كاره‌ساته جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانیه. ئه‌مرۆ له پاش 33 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت ئێستاش به ده‌ست شوێنه‌واری گازی ژەهراوی خه‌رده‌ل ده‌ناڵێنن و سه‌ره‌ڕای ئازاری قورسی مه‌عنه‌وی له‌كیس دانی خزم و كه‌س و كار، ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان به‌رۆكی زامدارانی چه‌كی شیمیایی شاری سه‌رده‌شتی به‌رنه‌داوه و له‌به‌ر بێ خزمه‌تی و گوێنه‌دانی ده‌سه‌لاتدارنی ئێران كە گه‌نده‌ڵتر و بێ به‌زه‌یی تر له سه‌دامن، له هه‌ل و مه‌رجێكی ناله‌بار دان. سه‌ره‌ڕای به‌ڵینه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم، نه‌خۆشخانه‌یێكی تایبه‌ت به زامدارانی شیمیایی به بوونی دوكتۆری پسپۆر له‌بواره‌كانی چاو و پێست و سی، له‌شاری سه‌رده‌شت نه‌كراوه‌ته‌وه.
سیاسه‌تی دژمنكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له‌راست خه‌ڵكی كورد به گشتی و به تایبه‌تی خه‌ڵكی زامداری سه‌رده‌شت، روون و ئاشكرایه و ئه‌گه‌ر هێندێك كات باسی له‌و خه‌ڵكه زامداره كردبێ ته‌نیا بۆ بردنه پێشی مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه گڵاوه‌كانی خۆی بووه. بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ڕژیم، پێویسته هه‌موو ئازادیخوازان وبه‌تایبه‌ت هێزه خه‌باتكاره‌كانی كوردستان، گرینگی زیاتر به‌م كاره‌ساتانه بده‌ن وبهكۆكردنهوهی به‌ڵگه و دیكۆمێنت، هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ زیاتر ناساندنی ئه‌م تاوانانه به دنیای ده‌ره‌وه زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه. پێویسته چه‌نده بۆ به‌جینۆسایدكردنی شیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌وڵدرا، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ سه‌رده‌شت هه‌وڵ بدرێ، چونكه ئه‌م دووكاره‌ساته ڕه‌مز و هێمای قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یێكی ژێرده‌ست وچهوساوهن كه به درێژایی مێژوو به‌م شێوه غه‌دریان لێكراوه و هه‌تا ئێستاش ناتوانن پر ِبه گه‌روی خۆیان هاواری ئازادیخوازی سه‌ربده‌ن.
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )



دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2022-08-14
عەلی بەهرامیرۆژی هەینی 21ی گەلاوێژ، لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا ترۆریستێكی سەر بە رژیمی ئاخوندی ئێران بە چەقو پەلاماری سەلمان روشدی دا‌و، ناوبراو بەهۆی ئەو كردەوەوە بە قورسی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە كرا. هێرش و پەلامارەكەی سەر سەلمان روشدی هەر زوو لە هەواڵدەریە جیهانیەكانەوە بڵاو كرایەوە و سەرنجی خەڵكێكی زۆری بۆ لای خۆیدا راكێشا و كاردانەوەی جۆراوجۆری لێ كەوتەوە.بەپێی سەرچاوەكان و وتەی پۆلیسی نیۆیۆرك ئەو ترۆریستەی هێرشەكەی ئەنجام داوە ناوی "هادی مەتەر" دانیشتووی ئەیالەتی نیوجێرسی ئەمریكا و لایەنگری حیزبوڵای لوبنان و رژیمی ئاخوندی ئێرانە.هەوڵی كوشتنی سەلمان روشدی لە دوای چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبی زیاتر ...
٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران
به‌شی : سیاسی رۆژ: 2022-08-12




