له‌سه‌رهێل 83
سێ‌شه‌مه 8 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مامۆستا شێخ جەلالەدین حوسێنی

ڕابەر سیوەیلی
كوردستانی ڕۆژهەڵات هەر لەبەرەبەیانی مێژووەوە بە خاكی پێگەیشتن و هەڵكەوتنی شۆڕەسوارو سەركردەو ڕێبەری مەردو لەخۆبردوو نێوداربووە. ئەم نازناوەشی بەدرێژایی سەردەم و قۆناغە جیاوازو پڕ لە هەورازو نشێوەكان پاراستووەو دەیە لەدوای دەیە زاناو پێشەنگ و مرۆڤی خاوەن نەبەردیی پێشكەشی خەبات و بزووتنەوە ڕزگاریخوازییە نەبڕاوەكەی كردووە.
مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی یەكێك لە دیارترینی ئەو ڕێبەرانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە كە ژیان و تەمەنی خۆی بەخشییە مافی ڕەوای میللەتی كوردی ستەمدیدەو لەو پێناوەدا سەربەرزانەو نەبەردانە ڕابردوویەكی زێڕین و پڕ خەباتی بۆخۆی و میللەتەكەی تۆماركرد. بەندە وەكو ئەكادیمییەكی باشووری كوردستان، لەیادی دە ساڵەی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی‌ دا كورتەیەك دەربارەی وێستگەكانی ژیانی مامۆستا دەخەمە بەردیدەو بەرگوێی نووسەران و بیسەرانی هێژاو قەدرگران، بەوهیوایەی توانیبێتمان مشتێك لەخەرمانی پڕ لە شانازیی مامۆستا بەئێوەی بەڕێز ئاشنا بكەین...
مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی كوڕی مەلا شێخ ساڵحی واژەییە، لە 18ی تشرینی یەكەمی 1928ز لە شاری بانە لەدایك بووە. لەتەمەنی شەش ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندن و سەرەتا لای باوكی وانەكانی قوریٔان و زمانی عەرەبی و فارسی و نەحو سەڕفی خوێندوە. پاشان بەفەقێیەتی ناوچەكانی (سەردەشت، موكریان، مهاباد، شنۆ، لاجان، پشدەر، مەریوان) گەڕاوەو یٔیجازەی مەلایەتی لەسەر دەستی (مەلا باقری مەریوان) وەرگرتوە. دواتر وەك مامۆستاو مودەریس لە شاری بانەو لە مزگەوتەكەی باوكی دەست دەكات بە وانە گووتنەوە.
لەڕووی كاری سیاسیەوە، مامۆستا شێخ جەلال لەدوای دروستبوونی كۆمەڵەی (ژ.ك) لە شاری مهاباد, لەساڵی 1945 بەڕێنوێنی شێخ عیزەدینی حوسێنی و حاجی ڕەحمان یٔاغای یٔیلخانی زادەو مەلا عەبدوڵڵای حەسار بووە بەیٔەندامی كۆمەڵەی (ژ.ك)و لە ڕێوڕەسمی هەڵكردنی یٔاڵای كوردستان لە بۆكان بەشداربووە.
مامۆستا شێخ جەلال لەدوای ڕووخانی كۆماری مهابادو یٔەو بارودۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا هاتە یٔاراوە، درێژە بەكاری مەلایەتی خۆی دەداو چەندین زانای یٔاینی لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان لەسەردەستی مامۆستا شێخ جەلال پێدەگەن و دەبنە مامۆستای یٔاینیی بەتوانا
مامۆستا شێخ جەلال لەبواری یٔەدەب و نووسینی شیعریشدا دەستێكی باڵای هەبووەو هەر لەساڵانی سەردەمی كۆمارو ڕۆژنامەی كوردستان شیعرەكانی بڵاودەكاتەوە. زمانی شیعری مامۆستا شێخ جەلال ململانێی سروشت و شۆڕش بووەو نازناوی شیعریشی (پەژار) بووە، دەتوانین بڵێین لە تایبەتمەندیەكانی شیعری مامۆستا یٔەمانە بوون:
یەكەم: یٔاشتكردنەوەی ناتەباییەكان: لە زمانی شیعردا واقع پڕە لە ناتەبایی، شیعر بەواتای ڕێكخستن و هۆنینەوەی یٔەم ناتەباییانە لە دێڕەكاندا، كە نمونەی یٔەم جۆرە زۆرن لە شیعرەكانی مامۆستا شێخ جەلال.
دووەم: دووبارەبوونەوەی لەیەكچووەكان: وەك قالبێكی باوی شیعری سەردەم.
سێیەم: بوونی جۆراوجۆری لە شیعری (نیشتمانپەروەری و یٔەوینداری و كۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی و پەروەرەدەیی و باری ژیانی یٔازادی پێشمەرگەو شەهیدو هەروەها شیعری لاوانەوە.
چوارەم: بوونی دیالۆگ لە شیعرەكانیدا: لەوانە شەهیدو دایكی شەهید .
پێنجەم: بیركردنەوەیەكی كوردانە (زمان و ڕۆحی نەتەوەیی ) لە شیعرەكانیدا.
شەشەم: تێكستی بەرگری (مقاومت): كە بەشێك لە بەیتە شیعریەكانی بەرگریانەن و دەتوانین بڵێین لە جۆری بەیتی بەرگرین.
حەوتەم: شیعری پەروەردەی كۆمەڵایەتی و دینی. سەرەڕای یٔەوەی لەبواری نووسینی پەخشانیش وەك لایەنێكی گرنگی یٔەدەبی بەتوانا بووە.
مامۆستا شێخ جەلال لە ڕاپەڕینی ساڵی 1979ی گەلانی یٔێراندا, وەكو زانایەكی یٔاینی بەنفوز ڕۆڵێكی گرنگی بینی لە هاندان و زۆر جاریش پێشڕەوی كردنی خەڵكی ناوچەی بانەو دەوروبەری دژی دامودەزگای ڕژێمی شایەتی. هەروەها بەمەبەستی بەڕێوەبردنی كاروباری خەڵكی و سەپەرشتی كردنی ناوچەكەو دەوروبەری، هەوڵی دروستكردنی شورای شاری بانەیان داو, بۆ یٔەو مەبەستەش چەند كەسێكی سەر بەلایەنە جیاوازەكان خۆیان هەڵبژارد، لەوانە (میرزا عەبدولڵای نەعلبەندی نوێنەری شیخ جەلال و مستەفای یٔەمینی نوێنەری موجاهیدین و كەسێكی تر بەناوی (یٔەحمەدی میعمار) وەك كەسێكی سەربەخۆ. لە یەكەم كۆبوونەوەی شورادا (شێخ جەلال) بە بەرپرسی شورای شار هەڵبژێردراو، كارەكانی دیكەش بەم شێوەیە دابەشكران: میرزا عەبدوڵای نەعلبەندی بوو بە بەرپرسی شارەوانی و ڕەشید خانی یٔەحمەدی بوو بە بەرپرسی بارەگاكانی دەرەوەی شار بۆ كاروباری دێهاتەكان كە بریتی بوو لە سیانزە بارەگا.

مامۆستا شێخ جەلال لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا

لەسەروبەندی دروستبوونی دەفتەری شێخ عیزەدینی حوسێنیشدا، مامۆستا شێخ جەلال یەكێك بوو لە یٔەندامانی دەفتەرو بەرپرسی هێزە سەربازیەكەی بوو، لەكاتی هێرشی یٔەرتەشی كۆماری یٔیسلامی بۆسەر ناوچەكانی كوردستان لەكاتی شەڕی سێ مانگە (21ی یٔابی 1979 – 21ی تشرینی دووەمی 1979) یٔەم هێزە ڕۆڵێكی كاریگەری بینی لە بەرپەرچدانەوەی هێزەكانی ڕژێمی تازەو لەو پێناوەشدا شەهیدێكی زۆریدا. نمونەی هەرە بەرچاوی سەركەوتنی یٔەم هێزەش شەڕی (گاردی جاویدان) بوو لە بانە كە توانی یٔەو هێزە تێك بكشكێنێ و, ڕۆژی دواتر (خومەینی) لە بانگەوازێكدا ڕایگەیاند كە دەنگی خەڵكی كوردستانی بیست. دیارە یٔەوەش لەدوای یٔەو شەڕەو چەند شەڕێكی تری ناوچە جیاجیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
مامۆستا شێخ جەلال لەدوای بێ هیوابوونی لەوەی مامۆستا شێخ عیزەدین، دەفتەرەكەی ناكاتە ڕێكخراوێكی سیاسیی و چەكداریی، لەگەڵ كۆمەڵێك زانای یٔاینیی و كەسایەتی دیكەی وەكو (مەلا خدری عەبباسی - مەلا كەریمی سەییادی - مەلا حوسێنی گورجی - سەید خەلیلی شەریفیان ....) ڕێكخراوێك بەناوی (سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی كوردستانی ئێران) لە ڕۆژی 27ی یٔابی 1980 دادەمەزرێنن و دەست دەكەن بەخەباتی سیاسی و چەكداری. تاكو ساڵی 2004و كۆنگرەی سێهەمی ڕێكخراوەكە، وەكو كەسی یەكەم مایەوە. بەڵام لەو كاتە بەدواوە، دەستی لە پۆستی سكرتێری هەڵگرت و بەكاروباری یٔەدەبی و ڕاگایەندنەوە سەرقاڵ بوو. سەریٔەنجام لە 21ی تەموزی 2010 لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.



 
ڕێکه‌وت: 2020-07-11 07:49:34
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی