رێبەرەکەم!
دە پووشپەڕە ، لە عەسرو ئێوارەی رۆژانی مانگی یپووشپەڕدا، پەڕەسێلکە کۆچەریەکان، خۆلە قرخ و دەراوی کانیاوەکانی شارباژێر لە بناری گمۆ هەڵدەسوون. دەیانەوێ پڕ بە جنگی ناسکی لاسکی گوڵ ئاسایان لە قوڕە شینکەی زنار و بەر بناری ئەو مەڵبەندە هەڵگرن و، هەموو جارێک لەسەر گوڕستانەکەی واژە لە گەرمیانی نیشتمانەوە بەروە کوێستان دەفڕن، تا لەوێش دەمیان پڕکەن لە پیرخەنیلەی سەر گاشەبەردەکانی ئاربەبا و،بە نمەی ئاوەنگی سەر گوڵە زەردەکانی گۆڕستانی سڵێمان بەگ ئاوێتەی کەن و بە گوێسوانەی هەر ماڵ و بن هەیوانی هەر مزگەت و حوجرەێکی شاری ،،بەرۆژە،،ی دێرینەوە، هێلانەی ئاوات و خۆزیای ژیانی بی کەسەر و ژانی پێ هەڵبەستن.
سەروەرەکەم!
دە پووشپەڕە، پەپوولە باڵ نەخشینەکان،شەرمن شەرمن، بەتاسەوە لە سەر قۆزاخەی گوڵە هێرۆ نە پشکوتوەکان و،مێژوەرد و میلاقەی لە باڵای کێلی سەر گۆڕ ئاڵاوی گۆڕ غەریبان، لە گەرمی مانگی پووشپەڕ دا، لە بەر رێزی بەرزی ناوت،چەندە باڵ سووک و بێ چرپە باڵ لێدەدەن و دەنیشنەوە، بۆ ڕەنگ و بۆنی هەر گوڵێکی دەوری مەزارت، سەردادەخەن، ماچیان دەکەن، دادێنەوە.
ئەی قەندیلی مەندیل بەسەر!
دە پووشپەڕە، لەم دەڤەرە، کەڕەواردەی ناو جاڕە گوڵ، چەندە بەدڵ، چینەدەکەن لە خاک و خۆڵ، لەحسرەتی نەبونتا خاکی وردی گەرم و گرمۆڵ،دەپڕژێننە سەر باڵ و کۆڵ. زەردەشامی سەر شەتاوان،لە شۆڕابەی بی سەرئاوان،هەڵ دەبەستن لانەی خەمان،لە سەر بەنداو و گوێ چەمان، گشت هەڵوەدا و دەربەدەرن، شینگێڕی کۆچی رێبەرن.
رێ نیشاندەری خەباتم!
دە پووشپەڕە، دارەبەنی بە تەمەنی ناو نزار و لێڕەواری،هەر گردۆڵکە و سەرکۆساری نیشتمانی کوردەواری، بۆ تیماری زامی کاری کۆچی رێبەری ناوداری، خۆشەویستی گوند و شاری، پڕ بە کۆجیلەی چاوانی،فرمێسکی خەست و شیناوی، دوو دیدەکەی قەتیس ماوی پڕ لێڵاوی، بە روومەتی رووشاوی دا دینەخوار، وەک دایکی بەورەی شەهید، لە دڵەوە شین دەگێڕێ بە بێ هاوار.
مامۆستاکەی شۆڕش و خەبات!
دەپووشپەڕە، گوڵە گەنمی لارە مل و زەرد هەڵگەڕاو،بە پێوەن لەبەر خۆرەتاو،بە شنەی شەماڵی لای عەسران، خۆ ڕادەژێنن بۆ نەمران!.دەپووشپەڕە دارمازووی سەر گۆڕستانان،شەمامەی رەزی بێستانان،سوێسنەو هەڵاڵەی کوێستانان، وەنەوشەی ناو دارستانان،بێ شنەو بێ ڕەنگ و بۆن، ژاکاوی دەستی غەمی تۆن.
ک . ح . ڕێبوار
بهشی ( ئهدهب و هونهر )
بهشی : ههواڵی ئێران کات : 2021-03-03

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
46 یاسادانەری ئامریکایی دژی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێرانن
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
کوژرانی لانیکەم 10هاووڵاتی بەلووچ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-23
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-02-21
ئازاد حوسێنزادەبە کەڵک وەرگرتن لە زمان لە واتای چێژ و ئازار، دۆستایەتی و دوژمنایەتی، ئەوین و قین، سەربەستی و کۆیلایەتی تێدەگەین. هەموو چەمک و تێگەیشتنێك لە زمانەوە سەرچاوە دەگرێ. بە گشتی زمان بوارێکە دونیامان بۆ واتادار دەکا. لە سەرەتای لە دایک بوونەوە وەک سیستێم لە هزری مرۆڤ دا جێگیر دەبێ و تا ئەو ڕۆژەی لە ژیانداین لە گەڵمان دەژی. هەر لە ڕێگای زمانیشەوە تێگەیشتن دێته ئاراوە. زمان ئاوێنەی باڵانوێنی کولتور و هزری ئەو نەتەوەیە کە قسەی پێدەکا. بەسەرهاتی کۆن، چیڕۆک و ئەفسانە کە هەڵگری واتا و شێوەی ژیانن هەر لە ڕێگای زمان دەگواسترێنەوە.بە گوێرەی ڕێکاری یۆنسکۆ لە سەردەمی ئێستادا هەر کەس شارەزای زما زیاتر ...


پەیامی سازمانی خەبات بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە دەستگیركرانی چالاكانی كورد
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-30
تێڕامانێک لە شاڵاوە دڕندانەکانی ئەم دوایەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-27

